چۆن ئەم دۆخە تێپەڕێنین؟!

کاوە عومەر
تۆ ئەگەر هێشتا هەر لەو سەدەمەدا بژیت پاش بینین وبیستنی هەموو ئەو ڕاستیانە،لەبارەی تاوان وتاڵانی، کۆمەڵەی بەناوی کوردایەتیەوە ناوسەرکردەو سەرۆکیان لێنابوون،هێشتا هەر دەڵێی سەرۆک وسەرسامی بەقسەو وێنەگرتن لەتەک خۆیان ومنداڵەکانیان.ئەوە یان ماستاوچیت وبەرژەوەندی تایبەتیت هەیە ،یان کێشەی بینین وبیستنی ڕاستیەکانت هەیە.
ئاخر کەسانێک بەزۆری چەک ودەڵەتانی ناوچەکەو جیهان دەسیان بەسەر سامان ودەسەڵاتدا گرتووەو ماڵ ومنداڵیان لەو پەڕی خۆشی ژیاندا ژیان بەسەر بەرن وهەمویان خاوەنی سامان وکۆمپانیاو کارو دەسەڵاتبن.
تۆو ماڵ ومنداڵ وهاوماڵ و هاوچینەکانت و هەزاران هاوڵاتی تری وەک تۆ کە قوربانیان داوەو دەربەدەری وزیندانیان چەشتووەو یان بەدرێژایی تەمەنیان خەریکی خزمەتکردنی ئەو کۆمەڵگایە بووبن،بە مامۆستایی وکرێکاری وفەرمانبەری و هتد
ئەوە جگەلەوەی کە وەک هاوڵاتیەک ئەگەر توانای کارکردیشیان نەبێت یان کاری گونجاو شیاویان دەست نەکەوێت یان منداڵی خێزانی کەمدەرامەت بن دەوڵەت ودەسەڵات ئەرکێتی ژیانێکی شایستەی ئینسانی.
ئەم دەسەڵاتدارانە لەبەر نەبوونی تواناو لەبەر دەستدا نەبوونی پارەو سامان نیە کە مووچە دابین ناکەن و قوتابخانەو نەخۆشخانەو هەموو سێکتەرە حکومیەکانیان پشتگوێ خستووە وەک کارەبا وڕێگاو بان و هتد.
بەڵکو بەبەرنامە و پلان ئەو کارانە دەکەن .هەر بۆیە ئەوان بەردەوام خەریکی کردنەوەی قوتابخانەو زانکۆو پەیمانگا و نەخۆشخانەو دەرمانخانەو تاقیگەی تایبەتن،بۆ نموونە کارەبا پاش زیاتر لە ٣٠ساڵ دەسەڵاتدارێتی وهەبوونی ئەو هەموو سامانە بێ شومارەی لەڤەردەستدایەو هەبوونی ئەو هەموو داێنانە تەکنەلۆجیەی لەبواری کارەباو وزەدا کە بەجۆرەها شێوە دەیان توانی دەستەبەری بکەن وکێشەی کارەبا چارەسەر بکەن،نەیان کردوو خەڵکیان ناچار بە مۆلیدەی گەڕەکەکان کرد هەتا وایان لەزۆرینەی خەڵک کرد کە لەبەرانبەر کردنی کارەبا یان فرۆشتنی کەرتی کارەبا بەکەرتی تایبەت کاردانەوەی توندیان نەبێت.
ئێستاش چەندین ساڵە بەردەوام گرفت بۆ مووچەی فەرمان بەران ومامۆستایانی کەرتی حکومی کە بەکەرتی گشتی ناوی دەبەن دروست دەکەن و کیشە دامەزراندن بۆ دەرچوانی زانکۆو پەیمانگاکان لەو
کەرتانەدا دروست دەکەن.
ئەگەر چی لەڕواڵەتدا ئەمە وەک کێشەی مامۆستایان وفەرمانبەران وگرفتی مووچەکانیان بەهۆی کێشەی داهات وبودجەی نیوان هەرێم وبەغدا نیشان بدەن،بەڵام ڕاستی وجەوهەری کێشەکە زۆر لەوە فراوانترو گەورە ترەو ئەوی هەروەک لەسەرەوە باسم کرد ئەوان کار بۆ بەتایبەتی کردنی هەموو کەرتی گشتی دەکەن وزیان وزەرەری ئەمەش تەنها بەر مامۆستایان وفەرمان بەران ودەرچوانی نوێی زانکۆو وپەیمانگاکان ناکەوێت بەڵکو هەرە زۆرینەی کۆمەڵگە دەکەوێت کە هەژاران وکەمدەرامەتەکانی کۆمەڵگەن.
ئاخر ئەمانە لەکاتێکدا ئەم دەستکەوتانەبلەخەڵک وەردەگرنەوە بەدیلێکیان بۆ خەڵکی کەم دەرامەت نەخستۆتە ڕوو.
لەزۆربەی وڵاتانی دونیا کە سەرمایەداری بازاڕی ئازاد پەیڕەودەکەن وکەرتی تایبەت زۆربەی سێکتەرەکان بەڕێوەدەبات هەژارەکان ومنداڵەکانیان ویان بەکورتی هیچ کەس بەهۆی نەبوونی ئیماکاناتی مادیەوە بێ خانەو لانە وبێ دکتۆرو دەرمان وپشکنین وچارەسەر نابێت وکەخوێندن بێ بەش نابێت و هەموو کەسێک هەلی کاری گونجاو یان بیمەی بێکاری وسۆشیالی پێ ئەدرێت بەخۆی ومنداڵەکانیشی مانگانەی تایبەت بەخۆیان ئەدرێتی و شانسی بەشداربوونیان لە هەموو چالاکیە وەرزشی وزانستی و پەروەردەییەکاندا بۆ دەڕەخسێنن و بەپێی دەرامەتی ساڵانە مامەڵە لەگەڵ دۆخی ئابوریاکاندا دەکرێت.
نەک وەک ئەوەی لەکوردستان هەیە بەناو سەرۆک وسەرکردەو منداڵ ونەوەو نزیکەکانیان خاوەنی هەموو شتێک بن وهەژارەکانیش جگەلەوەی هیچیان پێ نەدرتت بەردەوام داوای قوربانیدان وخۆڕاگری وپارێزگاری لە ئەزموونەکە وبەشداریان لەگاڵتەجاڕی هەڵبژاردنەوەی گەر٤-٦ساڵ جارێکی هەڵبژاردنەوەی هەمان ئەحزاب و کوڕونەوەکانی ئەو بنەماڵانەو چەن مووچەخۆرێکی ماستاو چی وکۆنەپەرست بۆ ڕەواییدانەوە بەهەمان دەسەڵاتی ناڕەواو نابەرپرس کە جگەلەوەی هیچ پێشکەشی هاوڵاتیەکانیان ناکەن بەئاگرو ئاسن وتەخوین وزیندان وتیرۆرو خویناوی ژردنی خۆپیشاندانەکانیان وەڵامیان ئەدەنەوە.
کەرتی تایبەت وکەرتی گشتی هەردوکیان سیستەمی سەرمایەدارین ولەسەر بنەمای هەڵاواردنی چینایەتی دامەزراون بەڵام ئەم دەستە فەرمان ڕەوایەی کوردستان تەنانەت سیستەمەکەیان پەیڕەوی لەهەمان سیستەمی بازاڕی ئازادیش ناکات بەڵکو ڕێک سیستەمێکی مافیایی وتاڵانچی بەڕیوە دەبەن وئەو سیستەمی جەنگەڵیەی کە بەهێزەکان لاوازەکانی تێدا دەخۆن.
خەڵکی کوردستان لەساڵانی ڕابردودا هەموو ڕیگاکانیان بۆ چاکسازی وگۆڕانکاری لەڕیگەی هەڵبژاردن و ڕێپیوان وخپۆیشاندانەوە گرتۆتەبەرو نەک هەر سودی نەبووە بەداخەوە لەباشترین حاڵدا دەستەو تاقمیتریان بەناوی ئۆپۆۆسیۆنەوە گەیاندنە دەسەڵات وکردنیانە تەشەریکی هەمان دەستەو تاقمی تاڵانچی و ئەوانیان کردۆتە خاوەن پلەو پێگەو سامان وخۆشیان بەدەست بەتاڵی گەڕاونەتەوە ماڵەوە.
ڕەنگە یەکێک لەهۆکارەکانی ئەم بارودۆخە ئەوە بێت کە بەهۆی هەبوونی ستەمی نەتەوایەتی کە ڕابردووداو مانەوەی کێشەی میللی خەڵکی کوردستان هەتا ئێستا زۆرینەی خەڵکی کوردستان سەرباری توڕەییان لەبارودۆخی ژیانیان کەپێشلی ماف وئازادیەکانیا هێشتا ئەم دەسەڵاتەو حزب وسەرژێردەکانیان بەدەسەڵاتدارو ئۆپۆزۆسیۆنەوە بەدوژمنی چینایەتی خۆیان نەزانن.
بەڵام ئەم دۆخە ناتوانێت هەتا سەر درێژە بکێشێت چونک دەسەڵاتداران ودەسەڵاتەکەیان هیچ ئومێدێکی بۆ گۆڕانکاری وچاکسازی لەپەرژەوەندی خەڵک نەک تێدانیە بەڵکو ڕۆژبەڕۆژ هێرشەکانیان توندتر دەکەنەوە وئەو هێرشانەش تەنها بەجیاکردنەوەی سەنگەری چینایەتی وهێرشی چینایەتی بۆ گۆڕانکاری ڕیشەی لەم دەسەڵات وسیستەمەدا مەیسەر دەبێت ئەوەی بەئاسۆیەکی سۆسیالیستی و ئیسنانی وئازادی ویەکسانی خوازاییەوە دەبێت.