من دەمەوێ !

0
من دەمەوێ
لە ئاسمانی ئەم زەمینە
باڵدارێ بم
ئازادانە بفڕم !!
تۆش ناتەوێ فڕین فێر بم
من دەمەوێ
مەلەوانی نێو دەریا بم !
تۆش ناتەوێ هیچ فێربم
من دەمەوێ
لەسەر تەختی شانۆ ڕۆڵ بگێڕم گۆرانی بچڕم!
تۆش ناتەوێ ڕۆڵ بگێڕم، فێری گۆرانی ووتن بم
من دەمەوێ
ئازادانە کام گوڵەی جوانە لە باخچەکە بیدەم لەسەرم
تۆش ناهێڵی دەڵێی بەخواستی من نەبێ گوڵ نادەی لەسەرت
ئاشتی ڕەووف
٥ی گەلاوێژ ٢٠٢٥
Leave A Reply

Your email address will not be published.