ژنێک لە زێی بچوکدا خنکا
عمرچاوشین -ئەلتەرناتیڤی شورای ــ ڕاپەڕین
لــــــە دەریاچەی دوکان ئێوارەی بەرواری 5\8\2025 ژنێک بەنێوی (دالیاشەماڵ) کەدایکی دوو منداڵە و دانیشتوی قەزای حاجیاوا ، لەنزیک گوندی ممنداوە لەناحیەی بنگرد، سەربەقەزای دوکان ، لەئاودا خنکا .

پۆلیسی بەرگری شارستانی ڕاپەڕین لەسەر ئەو ڕوداوە لە ڕونکردنەوەیەکیاندا لەسەر چۆنیەتی ڕوداوەکە، دەڵێن (جۆرو چۆنیەتی ڕوداوەکە دەرنەکەوتووەو دۆسیە بۆ ڕوداوەکە کراوەتەوەو لێکۆلینەوەو بەدواداچون دەستی پێکردوە .) بەڵام پۆلیس ڕونی نەکردۆتەوەداوا لەسەرکەس تۆمارکراوە یاخود نا .
(لەلایەن تیمەکان ، دوای ماوەیەکی کەم تەرمەکەی لەئاودا دەرهێندراوەتەوەو لەپزیشکی دادوەری ڕانیە توێکاری بۆ تەرمەکەی ئەنجامدرا .
دواتر ڕادەستی خانەوادەکەی کرایەوە. ) تەنها لەو هەفتەیەدا لە کوردستان 7کەس لە ئاودا خنکاون ، لەهەردوو ڕەگەز ،کەتەمەنیان لە نێوان 18بۆ30ساڵدابووە .
ئەو ڕوداوە لە کاتێکدایە ،لە وەرزی گەرمادا خەڵک ڕوودەکەنە شوێنە گەشتیاریەکان و سەر ئاوو ڕوبارو دەریاچەکان بۆ کات بەسەربردن ، لە کوردستان کەمترین خزمەتگوزاری گەشیاری و ژینگەیی کراوەو حکومەت گرنگی بەو کەرتەنەداوە ، بەڵام هاوڵاتیانیش وشیاری گەشتیاریان لاوازەو توشی ڕوداوی دڵتەزێن دەبن .