خانمە ئەکتەری هونەرمەند نەرمین قادر بەهۆی بێ پارەیی و دابین نەکردنی دەرمانی چارەسەری نەخۆشی یەکەی لەلایەن حکومەتەوە ،کۆچی دوایی کرد !

0

ئەڵتەرناتیڤی شورایی /سلێمانی 

نەرمین قادریەکێکە لە هونەرمەندە بەناوبانگەکانی بەشی شانۆ وتەمسیل وفلیم کە  ئەکتەری دیاری بەرنامەی بەرنامە بوو ئەمڕۆ  کۆچی دوایی کرد.

ئەم خانمە هونەرمەند، نەرمین قادر لە ساڵی 1962 لە سلێمانی لەدایکبووە. بۆ یەکەمین جار لە ساڵی 1975 چووەتە سەر تەختەی شانۆ و بۆ ماوەی 30 ساڵدا لە شانۆدا رۆڵی گێڕاوە، دواتر بەشداریی لە “بەرنامەی بەرنامە”دا کرد و بوو بە یەکێک لە ئەستێرە دیارەکانی ئەو بەرنامەیە.

 

نەرمین قادر لە کۆتا پۆستەکانی لە پەڕەی فەرمی خۆی لە فەیسبووک دەڵێت، “کچەکەم چوو بۆ هیوا دەرمانی کیمییاییەکەم وەربگرێت، وتیان نەماوە، دوو ڕۆژە من بێ عیلاجم، عەمەلیات خۆم بەقەرزەوقۆڵە بیکەم خواهەڵی نەگری سەبەبکارمان بەکۆی زوخاو بێت، خۆش هیوا ئێ بۆ دایناخەن”

بە پێی زانیارییەکان کە بەدەست ئەڵتەرناتیڤی شورایی گەیشتووە پەیامنێری کوردسات چووتە ماڵەکەی لەدوایی کۆچی دوایی ئەو هونەرمەندە بۆ ڕۆماڵکردنی هەواڵ ومرسیمی ناشتنەکەی بەڵام کچی خانمە هونەرمەند لە ڕۆژنامەنووسەکان توڕە دەبێت و دەریان دەکات لەماڵەکەیان پێیان دەڵێت پێش ئەوەی دایکم ببمرێ سەردانتان بکردایە و هاوکاریتان بکردایە نەک ئێستا هەواڵی مردنەکەی بڵاوبکەنەوە !

 

Leave A Reply

Your email address will not be published.