لەهەڵەبجە دوو ٢ گەنج کوژران !
عمرچاوشین / ئەلتەرناتیڤی شورای
لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە لەبەرواری 5\8\2025 لــە ڕوداوێکی تەقەکردندا دووکەس کوژران ، کەسێکیش برینداربوو.

لەسەر ئەو ڕووداوە تاوانکاریە پۆلیسی هەڵەبجە ڕایگەیاند: كاتژمێر 03:00ی بەرەبەیانی ، لە ڕووداوێکی تەقەکردندا لە گەڕەكی فەرمانبەران، دوو کەس بە ناوەکانی (ب. ج. ف) تەمەن 20 ساڵ، (ش. م.ا).
پۆلیسی هەڵەبجە برینداربوونی کەسێکی دیکەی بە ناوی (پ. م. ت) تەمەن ۳۱ ساڵ. پشتڕاستکردەوە. هەروەها پۆلیس ڕایشگەیاندووە: هۆکاری ڕوداوەکە دەگەڕێتەوە بۆ دروستبونی دەمەقاڵێ لەنێوانیاندا ،دواتر بەماتۆڕسکیل تەقەکەرهاتوەو تەقەی کردوەو تاوانەکە ئەنجامدراوە ، بە گومانی ڕووداوەکە دووکەس بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە بە ماددەی ٤۰٦ی لەیاسای سزادانی عیراقی دەستگیر کراون و دۆسیەی لێکۆڵینەوە لە بنکەی پۆلیسی هەڵەبجە بۆ ڕووداوەکە ڕێک خراوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.