هونەرمەندێکی بەناو بانگی ژن لەشاری دیمەشقی سوریا تیرۆر کرا !

0

ئەڵتەرناتیڤی شورایی/سوریا

بەگوێرەی زانیاریی یەکان لە شاری دیمەشقی پایتەختی سوریا تەرمی هونەرمەندێکی ژن بە ناوی دیالا وادی لە نێو ماڵەکەی خۆیدا دۆزرایەوە.

بەپێی هەواڵی زانیارییەکان هونەرمەند دیالا سوڵحی وادی لە گەڕەکی مالیکی لە شاری دیمەشقی پایتەختی سووریا  لە نێو ماڵەکەی خۆیدا هێرشی کراوەتە سەرو  تیرۆر کراوە  .

بەپێی زانیاری کە بە ماڵپەڕی ئەڵتەرناتیڤی شورایی گەیشتوە تاوانباران دیالایان ڕاوەدووناوە تا دەرگای ماڵەکەی، دواتر هێرشیانکردووەتە سەر و تاوانەکەیان ئەنجامداوە کوشتویانە ،هۆکاری کوشتنەکەشی بۆ دەگەڕێتەوە کە ئەو هونەرمەندێکی سفورە و  بەناوبانگە . 

بەگوێرەی زانیارییەکان هەتا ئێستا بکوژانی ئەو هونەرمەندە دەستگیر نەکراون لەلایەن پۆلیس وهێزە ئەمنییەکانی حکومەتی سوریاوە.

 

* دیالا وادی بە ڕەچەڵەک عێراقییە و کچی هونەرمەندی مۆسیقاژەنی بەناوبانگی عێراقی سوڵحی وادیە کە یەکێکە لە کەسایەتییە دیارەکانی مێژووی مۆسیقای عەرەبی مۆدێرن. هەروەها لە ساڵی ١٩٨٦ پەیمانگای باڵای شانۆگەری تەواو کردووە، جگە لە ڕەگەزنامەی سوری، خاوەنی ڕەگەزنامەی عێراقی و بەریتانیە. 

Leave A Reply

Your email address will not be published.