ههوڵی تیرۆرکردنی چالاکوانی سیاسی (مهکی ڕهڤهند) یاخود مەکی ئامێدی به توندی مەحکوم و ریسوا دهکهین !
ئەڵتەرناتیڤی شورایی / ئەڵمانیا
لهم چهند رۆژهی ڕابردوو بەپێی زانیاری بڵاوکراوە لەلایەن چالاکوانانی سیاسی ومەدەنی لە وڵاتی ئەڵمانیا چەند کەسێک ویستویانە ڕيخنەگروچالاکوانی سیاسی مەکی ئامێدی تیرۆر بکەن بەڵام لە هەوڵەکەیان سەر کەوتونەبوون .
ئەمە چەندین جارە ههوڵی تیرۆرکردنی کهسایهتی و چالاکوانی سیاسی ناوچهی بادینان مهکی ڕهڤهند یان مهکی ئامێدی له ئهڵمانیا دەدرێت .
که خۆشبهختانه له ڕێگهی پۆلیسی ئهڵمانیاوه ئەم هەوڵەی تیرۆریستی یە پوچهڵکراوەتەوە .
ئێمە وەک ماڵپەڕی ئەڵتەرناتیڤی شورایی ئەم کردەوە دژە ئازادی و ئینسانییە بەتوندترین شێوە مەحکوم و ڕیسوا دەکەین. داواکارین لە حکومەتی ئەڵمانیا بەزووترین کات بکەران وهاوکارانی ئەو هەوڵە تیرۆریستی یە سزابدات لە دادگا.
بە گوێرەی زانیارییەکان سەر جەم هەوڵە تیرۆریستییەکان کە دژ بەو کەسایەتیە ڕەخنە گرە ئەنجام دراوە گومان لە بەرپرسانی باڵای دەسەڵاتی باشوری کوردستان دەکرێت بەو پێیەی مەکی ئامێدی چەندین ساڵە لەئەڵمانیا دەژی وەک ڕەخنەگرێکی سیاسی دژ بەدەسەڵاتی باشوری کوردستان چالاکی یەکانی ئەنجام دەدات سەرجەم چالاکییەکانی مەدەنی وسیاسی یە .
