چوارگەنج بەیەکەوەلەئاوداخنکان

0

عمرچاوشین ـــ ئەلتەرناتیڤی شورای /تایبەت

ئەمڕۆ دووشەممە لە بەرواری 4\8\2025 چوار کوڕی لاو بەمەبەستی گەشت کردن و کات بەسەربردن ڕوودەکەنە ناوچەی خازر ،بەڵام مەرگ ڕێگەی پێگرتن و لەیەک ساتدا لەئاودا دەخنکێن. سەبارەت بەو ڕووداوە (بڕوا فارووق)، جێنشینی قەزای بەردەڕەش، بۆ ڕایگەیاندنەکان لەسەر ئەو ڕووداوە ڕونیکردۆتەوەو دەڵێت، لە رووباری خازر لە سنووری قەزای بەردەڕەش 4 کەس لە کاتی مەلەکردن دا خنکان.

 

بەرپرسەکەی ئەوقەزایە گوتوشیەتی ، ئەو چوار کەسە بۆ سەیران چووبوونە لێواری رووباری خازر لە گوندی کانیلانی سنووری بەردەڕەش و هەرچواریان بەدوای یەکدا خنکاون. بەڵام ،جێنشینی بەردەڕەش ڕونی نەکردۆتەوە کە ڕوداوەکە چۆنبووە،ئایا یەکێکیان کەوتبێتەناو ئاو ئەوانی تر هەوڵی ڕزگارکردنیان داوە یان هۆکاری گاڵتەوگەپ بووە یاخود تۆڕو چیلکەوچاڵ بووە بە هۆکاری ئەوڕوداوە جەرگبڕە . وە هیچ ڕونکردنەوەی تر لە سەر ڕوداوەکەنەدراوە. لـــــە وەرزی گـــەرمــادا 15کـــەس لــەنــاو ئــاوەکــانــی کــوردستــان خــنـکــاون!

ئەلتەرناتیڤی شورای ئاماری ڕووداوەکانی خنکان لەئاودا کۆکردۆتەوەو زانیویەتی لە وەرزی گەرمادا ،لەگشت ئێدارە سەربەخۆکان و پارێزگاکانی کوردستان تا ڕودانی خنکانی ئەو چوار کوڕە گەنجە 15 کەس لە زێ و ڕوبارو جۆگەو ئاوو شوێنە گەشتیاریەکان خنکاون ،لەناویاندا منداڵ و هەرزەکارو مرۆڤی تەمەن 5ساڵ تا 45ساڵ لەهەردوو ڕەگەز خنکاون.

هەر بەپێی ئامارکردنی ڕوداوەکانی خنکان لەئاودا ئەلتەرناتیڤی شورای ڕونی دەکاتەوە کە ،ئەو کەسانەی لەئاودا خنکاوون زۆربەیان گەشتیاربوون و لەشوێنەگەشتیاریەکاندا خنکاون، بەڵام لەو ئامارەدا کرێکاری شوێن کارو گەشتیاری دەرەوەی هەرێمی کوردستانی تێدابووەو چەندان کەسی تر لەلایەن خەڵکەوە لەناو ئاوەکاندا لەکاتی تەنگەتاوبوونیان ڕزگارکراون…

 

هەرچەندە بۆ سەلامەتی هاوڵاتیان لەزۆر شوێن بەزمانەکانی کوردی و عەرەبی نوسراوە (مەلەکردن قەدەغەیە) بەڵام زۆربەی هاوڵاتیان کەمتەرخەمن و هۆشیاری گەشتیاریان نییەو ژینگەش پیس دەکەن و خۆشیان توشی ڕووداوی نەخوازراو دەکەن،بەڵام پێویستە حکومەت و لایەنی پەیوەندیدار زیاتر گرنگی بەشوێنەگەشتیاریەکان بدات و ڕێکارەکان توند تربکاتەوە لەسەر گەشتیاران لەپێناو سەلامەتی ئاوڵاتیان و پاراستنی ژینگەو سروشت…

 

Leave A Reply

Your email address will not be published.