تاوانی پاکتاوی یەزیدیەکان چۆن ڕوویدا

کاوە عومەر
بەرزوو بەڕێز بێت یادی ١١ساڵ تێپەڕین بەسەر قوربانیەکانی پاکتاوی ڕەگەزی یەزدیەکان لە شنگال.
١١ساڵ لەمەوبەر بەبەرچاوو بەفیتی هێزەکانی پاریزەرو بانگەشەکاری جیهانی دیموکراسی ومافی مرۆڤەوە وبەپلانێکی لەپێشدا نەخشە بۆ داڕێژراو ،دەستەو تاقمێکی هەوسار بچڕاویان بە ئاڵای ڕەشی اللەاکبرو لاإلاهە اللە وەک گەلە گورگی برسی و وەک دەستەو تاقم ولەشکرەکانی سەرەتای فتوحاتی ئیسلام بەردایە گیانی هاوڵاتیانی سیڤیلی ئێزیدی و زۆرینەی پیاوەکانیان کوشتن وژن وکچ ومنداڵەکانیان کردنە کۆیلەو کەنیزەو سەبایا کە هەتا ئێستاش بەشێکی زۆریان بێ سەروو شوێنن.
ئەو هێزەی کەبەناوی داعشەوە ئەم تاوان وکۆکوژی و دەستدرێژیەی ئەنجامدا،ماوەیەکی نە چەندان دوور سەرکردە دیارەکانی زیندانی ئەمریکاو هاوپەیمانەکانی بوون.
ئەمریکاو تورکیاو قەتەرو سعودیە وپارتی دیموکرات بەحسابی خۆیان بۆ کەمکردنەوەی هەژموونی ئێران بەسەر دەسەڵاتی عێراق وبەهێزکردنی زۆنی سونەکان لە هاوپەیمانێتیەکدا پاش ئەوەی لەوڵاتی ئەردەن کۆبوونەوەیەکیان کرد لە گروپ وکەسایەتیە پەرتەوازەکانی ئەلقائیدەو کۆنە بەعسیەکان داعشیان دروست کرد،بەرلەوەی داعش هێرش بکاتە سەر موسڵ بەهۆی فشارە بەردەوامەکانی مالکی بۆسەر دەسەڵاتدارانی کوردستان وبەتایبەتیش پارتی دیموکرات ،مەسعود بارزانی هەڕەشەی لە مالکی وحکومەتی عێراق کردوو وتی ئەم جارە ئێمە گەف ناکەین ودەسەڵاتدارانی عێراق خۆیان دەبینن چیان بەسەر دێت،
بەڵام زۆرترین وگەورەترین قوربانیەکانی ئەم هەڕەشەیە وئەم ئامێرە مەترسیدارە هەوسار بچڕاوەی کە داعشی ناو بوو هەڕەشەیان پێدەکرد ،لەچاو تروکانێکدا نەک مووسڵ شەنگال وهەموو ئەو ناوچانەیان داگیرکردوو هێزەکانی پارتیش بەکەوش وکڵاشی خۆیاندا نەگەیشتن و هەڵهاتن و خەڵکی مەدەنی شەنگالیشیان وەک لاکی گۆشت فێدایە بەردەم گەلەگورگی برسی وپاشان وتە بێژەکەی پارتی بەو پەڕی چاو و ڕووقایمیەوە لەوەڵامی پرسیارێکدا کەبۆچی پارتی بەرگری نەکردوو شنگال وناوچەکەیان چۆڵکرد وتی ئەوە بە (حیکمەتی سەرۆک بارزانی بوو،ئێمە ویستمان کە داعش ئەو تاوان وتراژیدیە بخولقێنێت هەتا ئەریکاو هاوپەیمانەکانی بێنەناوە)
ئەگەرچی ئەوە یەکەمجار نیە کە بزوتنەوەی کوردایەتی بەگشتی و بەتایبەتیش پارتی دیموکرات بەهۆی سیاسەتی دەسەڵاتخوازیان بەهەر نرخێک بێت ببنە هۆکاری تاوان وتراژیدیا بۆ خەڵکوردستانی عێراق وپارچەکانی تریش،هەرلە پێش پاسدارکەوتنیان بۆ داگیرکردنەوەی کوردستانی ئێران کەلایەن کۆماری ئیسلامیەوەو دواتر پێش پاسدار کەوتن بۆ ناوچەی حاجی ئۆمەران لەسەرەتای جەنگی ئێران وعێراقدا کە بوویە هۆی ئەنفالی زیاتر لە ٨هەزار بارزانت ودواتر پێش پاسدارکەوتنی بەرەی کوردستانی بۆ هەڵبجەو گەرمیان کە کیمیاوی باران وئەنفالی لێ کەوتەوەو هتد.
داعش هێزێکی ئیسلامی بوو کە سەرباری هەموو ئەو تاوانە ڕاچڵەکێنەرو دژی مرۆڤایەتیانەی کە ئەنجامیدان لەژێر ئاڵای ئیسلام و بەۆشت بەستن بە ئایەت و فەرموودە هەموو تاوانەکانیان ئەنجام یەدا تاوانەکانیان بەڕادەیەک شۆکهێنەر بوو هەرزوو خاوەنەکانی کەدروست کردنی ئەم چەکە کۆکوژەو ئەم هێزە دڕندەو هەوسار بچڕاوە پەشیمان بوونەوەو بۆ کڕینەوەی ئابڕووی تکاوی خۆیان ونیشاندانی خۆیان وەک رزگارکەر کەوتنە جەنگی دژی داعش.ئەوەی جێگای سەرنجە هیچ یەکێک لە حزب وهێزو ڕێکخراو دەوڵەتە ئیسلامیەکان نەیان توانی نکوڵی لە ئیسلام بوونی داعش بکەن وئەوەشی کە جێگەی شەمەزاری بوو بەشی زۆری ناسیۆنالیستەکان و هێزوو دەوڵەتە بۆرژوازیە جیهانی وناوچەییەکان دەیانووت داعشی بەناو ئیسلامی جوور ئەتیان نەبوو ڕاست وڕەوان بڵێن ئەمانە ئیسلامین و ئیسلامی ڕاستەقینە ئەگەر بیکەیتە کردەوەو هێزوو دەسەڵات و یاساو شەریعەتەکانی جێبەجێ بکەیت هەر ئائەمەیە کە دەیبینن.
ئەمڕۆ لەیادی ١١ ساڵەی تاوانی شەنگالدا دەڵێم بۆ ئەوەی کۆتایی بەدەستدرێژو تاوان وجەنگ وهەڵاواردنی ئاینی-نەتەوەیی وڕەگەزی وچینایەتی بهێنین ئەبێت هەوڵی گۆرانکاری ڕیشەیی بدەین هەوڵی گۆڕانی سیستەم بدەین نەک دەم وچاو حزب وبنەماڵەکان وهێزە توندڕەومیانە ڕەوەکانی بۆرژوازی چونکە ئەوان هەرناو ڕەنگ وزمان وئاینێکیان هەبێت هەرپارێزەری هەمان ئەم سیستەمە قازانج پەرستەن کەمابەوەی خۆی لە خولقاندنی کۆمەڵکوژی شەنگال و غەزەو هەڵەبجەو گەرمیان و هتددا دەبینێتەوە.
مرۆڤایەتی شایستەی ژیانێکی ئارام وئاسودەو خۆشگوزەرانە
ئیستا زیاتر لەهەر زەمان وسەردەمێکی تر ۆێویستیەکانی دەستەبەرکردنی ئەو ژیانە ئازاد وئارام وخۆشگوزەران ونا چینایەتیە دەستەبەرەو لەبەردەتسدایە .تەنها ئیرادەی ڕێکخراو بەهێزی جەماوەری فراوانی دەوێت.
یادی هەموو قوربانیەکانی شەنگالو دەوروبەری بەرزوو بەڕێز بێت
