ماکیاڤیلیزمی بارزانیوو سەرگەردانی کورد
ماکیاڤیلیزمی بارزانیوو سەرگەردانی کورد
محمدی حاجی ٳحمد زێبا
چونکە ڕۆژهه ڵاتی ناوەڕاست هه میشە، ناوچەی نائارامو شوێن پێی، کۆنۆلیالیستوو پێش ئەوانیش یەکلای کەرەوەی دەسەڵاتی ئمپراتۆرەکانی بێزەنتیوو ساسانیوو ئیسلاموو ڕۆمەکان بوە،، بەردەوام بشێوی فکرو کەمی عەقڵ باڵی بەسەر ئەوناوچەیەدا گرتوە،، درێژکراوەی ئەوانەی پێشوو،، کودەتا سەربازیەکانی ناوچەکەیە کە ئەمڕۆش له سەدەی بیستوو یەکدا بەرچاو دەکەون.. لینجاوی ئەمانە مرۆڤی بودەڵەو سەرسەریوو نۆکەر، ناهه ق بێژوو بێ عەقڵ، ئەکاتە دەسکەلای خۆی بۆ پارێزگاری کردنی خۆیوو سەپاندنی دەسەڵاتی ئەوجا کەی پێویستکات ، بەزەبری چەقۆکێش، کاتێکیش زانی ناتوانێت ئەوجا بەناوی دادگای میللەتو بەرژەوەندی گشتی سیناریۆیەکی پێش وەخت بۆ دارێژراو ئەکاتە مانیشێتی بردنە پێشەوەی هه ژموونی سیاسی ….. بەهاوکاری شتێک کەخودی خۆشی باوەڕی پێی نیە، ناویاناوە دادگا… لەڕاستیدا کێشەکە لەدەسەڵاتەکەدا نیە بەتەنها چونکە تاک بەتاکی مرۆڤی ئەم سەر زەمینە دەزانێت کەدەسەڵات بۆ مانەوەی خۆی پەنا دەباتە بەر هه مووشتێک، ئەوەی جێی سەرنجە کۆمەڵێک خەڵکی خاوەن بڕوانامەی قوتابخانە، دەبنە کلکی ئەم دەسەڵاتەو زەڕەیەک کەرامەتی خوێندنی چەند ساڵەی خۆیان ناگرن،، لەپێناو مشتێ پارەدا کەڕەنگە ئافرەتە سۆزانیەکان زۆر لەمانە زیاتر خاوەن کەرامەتی مرۆی بن. لەم ڕۆژانەدا پارتی دیموکراتی کوردوستان، تا توانی وەک سعودیەیی میرنیشین خاچیخچەکانی کوشت جارێک بەناوی ئەوەی لەگەڵ گروپی تیرۆرییستەکاندا تێکەڵ بوەو جارێک لە تاریکی شەودا لاشەی خوێناوی کردبنوو جارێکیش بەناوی دادگاییەوە زیندان سیخناخ دەکات، لەو مرۆڤانەی کە لە لایەن ، دەسەڵاتو کاراکتەری ناو ئەم بزووتنەوە کوردایەتیە دەستەمۆ نەکرێن، یاخود بیرکردنەوەیان لەشێوەو شکڵی ئەمانە نەچێت… پارتی دیموکراتی کوردوستان، نەک ئامادەیە خەڵک خڵتانی خوێنبکات بەڵکوو هه موو میللەت دەکاتە قوربانی عەقڵی خێڵەکی و بیرکردنەوەی ئەرستۆکراتی بنەماڵەی بارزانیوو ئامادەیە تا ئەو پەڕی دڕندەی بڕوات…. من لەو باوەڕەدام ئەوانەی کە زەڕەیەک ڕێزو حورمەتی خوێندنی چەند ساڵەی خۆیان ناگرنوو بەشدارن لەو سیناریۆیانەی پارتیوو بزووتەوەی کوردایتی هیچیان لەدەسەڵات کەمتر نیە لەتاوانێک دەرهه ق بەخەڵک دەیکەنوو بەردەوامن تیایدا.. لەهه چ وڵاتێکدا دەرگای ڕەخنە داخرا هیچ شتێک بەزیندوی نامێنێتەوە، ئازادی ڕادەر بڕین زادەی زیندوو بوونی کۆمەڵگا دەردەخات بەڵام کاتێک سۆپەرمانێکی خێڵەکی و بەهاوکاری کۆمەڵێک گیانداری چەکدار و پانتۆڵ لەپێی بێ هۆش، ڕێگە دەگرێت لە بیرکردنەوەو قۆرغی فوڕمەکانی بیر کردنەوە لە قاڵب دەدات.. ئیتر دادگا بێ لە فشەیەکی نیسان مانایەک نابەخشێت،،، من پێم وانیە ئەم دەسەڵاتە بتوانێت وەک ئەردۆگانوو محمد سەلمانی سعودیەو کودەتا چیەکانی میانمار ، لە ئەلگۆی سیاسیو بزووتنەوەی ئازادی خوازی جیهانیدا خویان ڕابگرنوو کۆمەڵگا توڕیان نەدا و نەبنە پەندی مێژوو….. کورد دەڵێت سەگی هار چل ڕۆژ دەوامیەتی،،، ئەمانەش لە داهاتویەکی نزیکدا ئەکەونە بەر شەقی زەمانە بەخۆیانوو دادگاکانیانەوە.