زۆر بەداخەوە لە شارۆچکەی رزگاری کارێکارێک لەکاتی کارکردن گیانی لەدەست دا !
ئەڵتەرناتیڤی شورایی/ ڕزگاری
بەهۆی نەپاراستنی ڕێنمایی و شوێنی سەلامەتی یەوە کرێکارێک لە شارۆچکەی ڕزگاری لەکاتی کارکرندا گیان لەدەست دەدات.
سەبارەت بەم ڕووداوە پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند:
ئێوارەی هەینی لەناحییەی رزگاری سەربەقەزای کەلار تەرمی گەنجێک بەناوی ئیسحاق عبداللە محمود لەدایکبوی ١٩٩١ دانیشتوی قەزای کەلار براوەتە پزیشکی دادی قەزای کەلار کەبەهۆی بەرکەوتنی کارەباوە گیانی لەدەستداوە.
لە ڕاگەیاندنەکەی پۆلیسدا هاتووە دەڵێت: بەوتەی کەسوکارەكەی، ناوبراو وەستای سپلیتە و لەگەڵ برایەکی خۆیدا لەسەر كار لەناحییەی رزگاری لەکاتی بەستنی سپلیت بۆماڵی هاوڵاتیەک کارەبا گرتویەتی و لەئەنجامدا گیانی لەدەستداوە.
لە شارو شارۆجکەکانی باشوری کوردستان ڕۆژانە کرێکاران لە سەر کارەکانیان توشی ڕووداوی بەرکەوتن وپێکان دەبن ئەمەش بەهۆی ئەوەیە کە حکومەت نەیتوانیوە ڕێنمای ویاساکانی پاراستنی سەلامەتی کرێکار لەکاتی کارکردندا بە کرێکاران بگەیەنێت وئاستی وشیاری وزانیاری وشارەزایی شێوازو جۆری سەلامەتی کرێکاران بە مەشقکردن و ڕاهێنان و فێرکاری بەرزبکاتەوە بۆئەوەی بەر بگرێت بە هەبوون وڕوودانی پێکان و ڕووداوە ناخۆش ودژوار بەئازارەکانی کرێکاران وخانەوادەکانیان .
