کارل مارکس باشترینی خۆی بە مرۆڤایەتی بەخشی

0

 

ڕزگار بابان

کارل مارکس لە لێواری مێژوودا وەستابوو، بە دەستێکی یاخی و عەقڵێکی ئاگرینەوە لە نێو لاپەڕەکانی نادادپەروەری دا دەگێڕا. بیرێکی پێشکەش بە جیهانی مرۆڤایەتی کرد کە گۆشە تاریکەکانی کۆمەڵگای ڕۆشن کردەوە و تۆوی دادپەروەری و یەکسانی لە ویژدانی مرۆڤایەتیدا چاند. ئەو نە پێغەمبەر بوو و نە فاڵ گرەوە، بەڵکو مرۆڤێک بوو کە بە بیرو هزریەوە شەڕی تیژترین ددانەکانی ئیستغلالی دەکرد.

 

ئەمڕۆ لەگەڵ تێپەڕبوونی کات بەسەر بیرۆکەکانیدا، پرسیارەکە هەر دەمێنێتەوە: چۆن دەتوانین سوود لە میراتە زۆرەکەی وەربگرین بەبێ ئەوەی پیرۆزیان بکەین یان بیانشێوێنین؟

چۆن دەتوانین ئەوەی دەبێتە هۆی چاکسازی لە دنیادا لێی وەربگرین بەبێ ئەوەی بکەوینە تەڵەی توندڕەوی یان چەقبەستووییەوە؟ ڕەنگە وەڵامەکە لە خوێندنەوەی بییرو هزرەکانی خودی مارکسدا بێت وەک “کوڕی سەردەم” نەک وەک “دەقێکی پیرۆز”.

 

حیکمەت بە دڵسۆزی کوێرانە ناپێورێت، بەڵکو بە توانای جیاکردنەوەی زێڕ لە خۆڵەمێش دەپێورێت.

 

مارکس باشترینی خۆی پێشکەش بە مرۆڤایەتی کرد، کەواتە با ئەوەی ڕێبازی مرۆڤایەتی ڕۆشن دەکاتەوە و دەپارێزێت لێی وەربگرین، و ئەوەی تەمەنی تێپەڕاندووە، بەجێی بهێڵین. بیری گەورە موڵکی کەس نییە؛ پردێکە کە دەتوانین بەرەو سبەینێیەکی باشتر بەسەری دا بپەڕینەوە.

Leave A Reply

Your email address will not be published.