ژنێک لەلایەن براکەیەوە کوژرا
هانا / ئەلتەرناتیڤی شورایی / سلێمانی
ئەمڕۆ شەممە2\8\2025ژنێکی تەمەن 45ساڵ دانیشتوی گەڕەکی شێخان لە ناومەرکەزی شاری سلێمانی بەناوی ،،ثرەیاسابیر،، کە پیشەی کارمەندی هێزەکانی ناوخۆیە و لەگەڵ دایکیدا ژیاوە، لەلایەن برایەکی لێیان بووە بە دەمەبۆڵەو دواتر لەلایەن براکەیەوە بە چەک هێرشی کراوەتەسەرو چەندفیشەکێکی لێدراوەو دەست بەجێ گیانی لەدەستداوە.
دەگوترێت هۆکاری ڕوداوە تاوانکاریەکە دەگەڕێتەوە بۆ کێشەی میراتی ناوخێزانەکەیان و لەسەرمیرات ئەو ژنە کوشتراوە.لەدوای تاوانەکە بکوژ ڕایکردوە بۆ شوێنێکی نادیار، دەگوترێت تاوانکار سەربەهێزە ئەمنیەکانی هەولێرەو بە جلی سەربازیەوە هێرشی کردۆتەسەرماڵی دایکی و خوشکەکەی لەبەردەرگا کوشتووە.
