ئەدەب وهونەری کرێکاری یان بۆرژوازی ؟!

0
ئاوات ڕەسوڵ
هەرکاتێک چیرۆک،ڕۆمان ،شاکارێکی ئەدەبی ،شیعروهۆندراوە،
دەخوێنینەوەیان گوێ بیستی گۆرانی یاخود سەیری دراما وفلیمێکی سینەمایی دەکەین.
لەگەڵ هەنگاوەکانیدا لەگەڵ زەهەنێت وبیرکردنەوەماندا تێکەڵ دەبێت دواتر بەپێی ئاستی تێگەیشتنمان شیکردنەوەی باشی وخەراپی لەگەڵ خۆمان یان هاوڕێ و دۆستانمان بۆ دەکەن.
لەناو کانیاوی ئەدەب وهونەردا بەگشتی دوو جۆر دابەشکاری دژبەیەک بەرهەم دێت و لەدایک دەبێت بەشی سێ یەمی بوونی نیە .
بەشی یەکەمی ئەدەب و هونەر بەگشتی ئەوەیە کە بەردەوام لەپێناو دەستکەوتی پارە وناوبانگ خۆپۆلێنکردن وەکو کەسی تایبەتی باڵا لەماددی بەهەموو شێوازەکانی یەوە نموونەشێوازی ئەتەکێتی ڕۆشتن وجل وبەرگ و قسە کردن و جۆری پەیوەندییەکانی هەریەکە لەمانەئەی سەلمێنێت کە نەک بەشێک لەپاراستنی سیستەمی باڵای زاڵی چەوسێنەر بەڵکو بەپلان ونەخشەڕێگا ئامانج لەهەنگاوەکانی مانەوەو پاراستنی هەمان جۆر سیستەمی چەوسێنەری زاڵ ئامانجێتی لەژێر بیانوی جۆراوجۆری پیرۆزی و بەحیساب گرنگ و پێویست و لەژێر ناوی نیشتمان پەروەری و ئایین پەروەری و خۆشەویستی ناوچە و وڵاتێکدا بەڵام ناوەڕۆکی هەنگاوەکان تەنها بۆمانەوەوڕاگرتنی پایەکانی چەوسانەوە و نایەکسانی و سەرکوتەکانی کۆمەڵگەیە !
ئەو هونەرمەند و شاعیروسیاسی وڕۆژنامەنووس وڕوناکبیرانەی لەناو هێلکەدانی حیزب وڕاگەیاندنەکانی حیزبەکانی دەسەڵات وئۆپۆزیسیۆنی دینی و بۆرژوازی دەنگە دەنگ و نمائیشی خۆیان دەکەن جگە لەبەکاڵاکردنی خۆیان بەرهەمەکانیان هەروەک خاشاک وزبڵە ژینگەی کۆمەڵگە پیس دەکات.
ئەم جۆرە ئەدەب و هونەرو هونەرمەند وشاعیر و گۆرانی بێژ و نوسەرو ئەکادیمی و ڕۆشنبیر وسیاسی هەرچۆنێک بیبڕن وبیدوورن دەچنە چوارچێوەی هەمان سیاسەتی مانەوەی چەوسانەوە و نایەکسانی یەوە بەگشتی ئامانجی هەریەکەیان پارە و ناوبانگ ودەسەڵات و خۆجیاکردنەوەیە لەوانی تری هاوڵاتی کۆمەڵگەیە .
لەناو هەنگاوەکانی هونەروئەدەبی بۆرژوازی دا ئاراستە وستراتیژ گەشەی قازانج و بەدەستهێنانی پارەو ناوبانگی زیاترە نەک ئامانج وستراتیژ هاودەنگی و هاوئازاربوون لەچەوسانەوەونایەکسانی یەکانی مرۆڤایەتی کەوایە لەناخ وئامانجی ئەم نووسەرو شاعیرو و فلیم سازوڕوناکبیرو سیاسی و هونەرمەندانە پاراستنی ماف وشکۆی مرۆڤایەتی بوونی نییە ئەوەی هەیە بانگەشەیە بۆبەخۆ کاڵاکردنی خۆیان و مرۆڤەکانە .
هونەرو ئەدەبی کرێکاری جۆری دووەمە کە نەک تەنها ئاوێتە یە بەجۆری ژیانی واقیعی خەڵکی کرێکارو چەوساوە و ئازاردراو وبێ ماف کراو وەک مرۆڤ ، بەڵکو لەگەڵ هەر چالاکی و هەنگاوێکدا ئاسۆکانی ڕزگاری لەچەوسانەوە ونایەکسانی دەدرەوشێنێتەوە چونکە ڕۆژشنایی زیاتر دەبەخشێت بە وشیاربوونەوەی پچڕاندنی زنجیرەکان لەچەوسانەوە ونایەکسانی و بۆ ڕزگاربوونمان لەوەی کە ئێمەی مرۆڤ بە کاڵا نەکرێین .بۆیە هەرگیز پەیامی ئازارەکان وخەمەکان ناکاتە کاڵایەکی بانگەشەی ناوبانگ و دەستکەوتی قازانج وپارەی زیاتر .
کەوایە لێرەدا هونەرمەند و شاعیر و نووسەرو ڕۆژنامەنووس و سیاسی هەمیشە بە نووسین ودەربڕین وهەنگاوە کردارییە ستراتیژوئامانجەئینسانییەکانی لەپێناوی پچڕاندنی زنجیرەکانی چەوسانەوە و ئازارەکانی خەڵکی کرێکارو زەحمەتکێش ومرۆڤی بێ ماف کراوە هەرئەمەشە زۆرێک لە کارئەکتەروچالاکوانانی شاعیرو ئەدیب و هونەرمەندو نووسەرو سیاسی تووشی ئازارو ناخۆشی وئاوارەیی وبێ خانەولانەیی و تیرۆرو کوشتن دەبنەوە لەلایەن پارێزەرانی دەسەڵاتدارانی چەوسێنەرو نایەکسانەوە .
عەشق ودڵداری کە ئاراستەی ڕاستگوی ووەفاداری بکرێت لەناو ئەدەبی وهونەری کرێکاری ڕاستگۆی ئینسانی دەکاتە کرداری چونکە مرۆڤ وەک مرۆڤایەتی ئامادە دەکات بۆ جۆری پەیوەندییەکانی .
هەر لادانێک و خلیسکانێک بۆ بەرەی بۆرژوازی خودی مرۆڤ دەکاتە کاڵا وکەرەستەیەکی هەرزان فرۆش لەمەیدانی سەرمایەدا .
بۆیە ئەوشاعیرو هونەرمەند و نووسەروساسیانەی کە گەڵ ئازارو ژانەکانی خەڵکن هەمیشە بەگەشاوەیی وجوانی دەمێنەوە چونکە ئەوان بوونە ئەستێرەی ڕۆشنگەری هەنگاوەکانی ڕزگاری و پچڕاندنی زنجیرەکانی چەوسانەوەونایەکسانیمان .
Leave A Reply

Your email address will not be published.