لەدرێژەی مهوڕی وکردەوە دژە ئینسانی یەکانی فاشیزمی ئیسلامی ئێران بەرامبەر کۆڵبەرانی زەحمەتکێش دا

0

لەدرێژەی مهوڕی وکردەوە دژە ئینسانی یەکانی فاشیزمی ئیسلامی ئێران بەرامبەر کۆڵبەرانی زەحمەتکێش دا ،دیسان کۆڵبەران دەکرێنە ئامانجی چەکدارانی پاراستنی سیستەمی فاشیزم لەئێران.لەسنووری نەوسوود ،شەوی ٢٦ ڕێبەندان واتە ١٤ی شوباتی ٢٠٢١ بەپێی هەواڵێک کە لە کۆڵبەرنیوز بڵاوکراوەتەوە  هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سنووری نەوسوود بەتاپڕ  تەقەیان لە چەندین کۆڵبەر کردووە،کە لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بەناوی (سەیوان شیر مەحەمەدی) خەڵکی ئاوای مەنسوور ئاقایی سەر بە شارۆچکەی شاهۆ بە خەستی بریندار بوە. بە گوێرەی ئەو هەواڵەی کۆڵبەرنیوز ئەو بریندارە بۆ چارەسەری پزشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی شاری جوانڕۆ کراوە ئەمڕۆ لەو نەخۆشخانەی نەشترگەری بۆ کراوە.

Leave A Reply

Your email address will not be published.