هاوڵاتێکی کورد قەراغ لە شەقامە ساردەکانی ئەسینای پایتەختی یۆنان کۆچی دوایی دەکات !
ئەڵتەرناتیڤی شورایی / ئەسینا
زۆر بەداخەوە ،ئەمڕۆ ٧.٣١. ٢٠٢٥ كاتژمێر ١٠:٣٠بە کاتی ئەسینا. هاوڵاتێکی کورد زامان لەسەر شەقام گیان لەدەست دەدات و دواتر دەبێتە هەواڵی میدیاکان کە تەرمێك لەسەر زەوییە ساردەکانی ئەسینای پایتەختی یۆنان کەوتووە.
ئەو هاوڵاتی یە ناوی (یادگار فەتاح-یادە) لە ساڵی 1986 لە شاری سلێمانی لەدایک بووە.

*بەگوێرەی زانیارییەکان یادگار لە کۆتاییەکانی نەوەدەکاندا لەگەڵ خێزانەکەی بەهۆی ئەوەی بارودۆخی ژیان لە باشوری کوردستان لەسایەی دەسەڵاتی حزبەکانی پارتی و یەکێتی بەرە و بێکاری و چەوسانەوەو نایەکسانی و نەبوونی ئارامی و چەندین گرفت وکێسە دەچێت بەناچاری ڕوویان لە وڵاتی ئەڵمانیا کردووە بەهۆی ئەوەی نەیتوانیوە لە ئەڵمانیا بمێنێتەوە بەهەر هۆکارێکی بێت دوایی چەند ساڵێک ڕوودەکاتە وڵاتی یۆنان لە بەهۆی ئەوەی نەیتوانیوە دەستی بگات بە کارێکی شیاو وگونجاو بەناچاری لە شەقامەکانی پایتەختی یۆناندا ژیاوە.
کاک یادگار لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا لە ٢٦ ی ئەم مانگە و چوار ڕۆژ پێش مردنی دەڵێت “پارەم نییە و دەمرم؛ پێویستم بە دەرمانە، ناتوانم بگەڕێمەوە بۆ کوردستان”.
بەداخەوە ئەمڕۆ یادگار کۆچی دوایی کرد لەئاوارەیی دا .