حکومەتی بریتانیا بە فەرمی دان دەنێت بە دەوڵەتی فەلەستین بەمەش کاریگەری دەبێ لەسەر ئاڵوگۆڕەکان لەڕۆژ هەڵاتی ناوەڕاستدا !
ئەڵتەرناتیڤی شورایی / بەریتانیا
بە گوێرەی ڕاگەیاندنەکانی حکومەتی بەریتانیا ڕایگەیاندوە، کە لە مانگی (ئەیلول/٩) ئەم ساڵدا بە فەرمی دان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا دەنێت، ئەگەر ئیسرائیل ڕەچاوی مەرجەکان نەکات و هەنگاوی بنەڕەتی نەنێت بۆ کۆتاییهێنان بە “دۆخی ترسناک” لە غەززە نەنێت، ئەوەش هەنگاوێكی هاوشێوەی فڕەنسایە كە پێشتر ڕایگەیاندوە، دان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا دەنێت.
ئەم ڕاگەیاندنەی بەریتانیا وەک هەڕەشەیەک سەیر دەکرێت بەرامبەر بە ملهوڕییەکانی حکومەتی ئیسرائیل هەتا دەست هەڵ بگرێت لە ملهوڕی سەربازی و جەنگ بەرامبەر بە خەڵکی فەلەستین .
هەر بۆیە ماوەی مانگێکی بۆ حکومەتی ئیسرائیل دیاری کردوە هەتا دەسەڵات داران گۆڕانکاری لەسیاسەتە دژە ئینسانییەکانیان دا بکەن لەم بارەیەوە کیەر ستارمەر، سەرۆک وەزیرانی بریتانیا ئەمڕۆ سێشەممە بە ئەنجومەنی وەزیرانی ڕاگەیاند، وڵاتەكەی لە مانگی (ئەیلول/٩) داهاتودا دان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا دەنێت، ئەگەر حکومەتی ئیسرائیل هەنگاوی بنەڕەتی بنێت بۆ کۆتاییهێنان بە “دۆخی ترسناک” لە غەززە نەهێنێت و مەرجەکانی دیكە جێبەجێ نەكات.
٢٠٠ ئەندامی پەرلەمان داوایانكردوە دەستبەجێ دان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا بنێت ئەوە لەكاتێكدایە زیاتر لە ٢٠٠ ئەندامی پەرلەمان، لەنێویاندا ئیمیلی سۆرنبێری، سەرۆکی لیژنەی کاروباری دەرەوەی ئەنجومەنی گشتی لە پارتی کرێکاران، داوایان لە دەیڤد لامی، وەزیری دەرەوە کردوە کە دەستبەجێ دان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا بنێت.

لەژێر ڕۆشنایی ئەم لێکدانەوەدا پێدەچێ حکومەتی بەریتانیا دان بەدەوڵەتی فەلەستیندا بنێت بەمەش گۆڕانکاری دەبێت لەسیاسەتی بەریتانیا بەرامبەر فەلەستین و ئیسرائیل دا ،هەروەک
کیەر ستارمەر، دەڵێت پێشتر ئاماژەی بەوەکردبو کە لەسەر ئەم پرسە پاشگەز نابێتەوە و وتبوی، “باوەڕی وایە کە تەنیا چارەسەری درێژخایەن بۆ ململانێی ئیسرائیل و غەززە، چارەسەری دو دەوڵەتە و سورە لەسەر باوەڕەكەی”. فرەنسا پێش کۆنفرانسی نەتەوە یەکگرتوەکان دان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا دەنێن.
ئەو هەنگاوەی بریتانیا هاوشێوەی فرەنسایە، کە بەم دواییانە ئیمانیۆل ماكرۆنی سەرۆكی ڕایگەیاندبو، ئەوانیش پێش کۆنفرانسی نەتەوە یەکگرتوەکان لە مانگی (ئەیلول/9)دا دان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا دەنێن. ساڵی ڕابردو هەریەک لە ئێرلەندا، ئیسپانیا و نەرویج بە فەرمی دانیان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا نا. هەروەها بریتانیاش ماوەیەکی درێژە جەخت لەوە دەکاتەوە کە داننان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا دەبێت، بە مەرجی دانوستانی ڕاستەوخۆ لە نێوان ئیسرائیل و دەسەڵاتی فەڵەستینیدا بێت.
![]()
لە ساڵی داهاتوو ئەگەرهەیە ئاڵوگۆری سیاسەتی زۆرێک لەدەوڵەتانی ئەوروپا وبەریتانیا و چەندین وڵاتی تر ڕووبدات بەمەش چاوەڕێ دەکرێت کاریگەری ڕاستەوخۆی هەبێ لەسەر جۆری ئاڵوگۆرەکانی وڵاتانی ڕۆژهەلاتی ناوەڕاستدا.