لە عێراق بە فەرمانی سەرۆک وەزیران فەرمانبەرانی گرێ بەست دەکرێنە هەمیشەیی. پیرۆزیان بیت !
ئەڵتەرناتیڤی شورایی/ عێراق
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە،لە ڕایگەیاند کە دەبێت سەرجەم فەرمانبەرانی گرێ بەست ببنە هەمیشەیی .

هەر بۆ ئەو مەستەش ئەمرۆ فەرمانی دەر کرد کە سەرجەم ئەو فەرمانبەرانەی لە کەرت و فەرمانەگەکانی دەوڵەت کاردەکەن و گرێبەستن، ئەوا لە هەمان شوێنی خۆیان دەبێ بکرێنە فەرمانبەری هەمیشەیی دەوڵەت.
چەندەها جار فەرمانبەرانی گرێ بەست بۆ هێنانەدی خواستی دامەزراندنی هەمیشەیی ڕێپێوان ونارەزایەتیان لەشار وشارۆچکەکانی عێراق و کوردستان ئەنجام دەدا بەڵام بێ وەڵام دەمایەوە ، ئەوا ئەمڕۆ داواکارییە ڕەواکەیان جێبەجێ کرا پیرۆزییان بێت دامەزاراندنی هەمیشەیی .
