گیانلەدەستدانی دوو کۆچبەر لە کەناراوەکانی کەناڵی فەرەنسا -بەریتانیا
ئەڵتەرناتیڤی شورایی/ فەرەنسا
بەپێی زانیارییەکانی دەزگای لوتکە کەىلاوی کردۆتەوە :تەنها لەم هەفتەیەدا دوو کۆچبەر لە فەڕەنسا گیانیان لەدەست داوە کەسێک بەهۆی وەستانی دڵەوە گیانی لەدەستداوە لەکاتی هەوڵدان بۆ گەیشتن بە بەریتانیا بە بەلەمێکی بچووک و کۆچبەرێک لە کەمپێکی نزیک کەناراوەکانی فەرەنسا تەقەی لێکرا و کوژرا، ئەمەش لەکاتێکدایە کە گرژییەکان لە کەمپەکاندا بەرزبوونەتەوە.
بە پێی بەدواداچوونەکانی دەزگای لوتکە:ڕۆژی شەمە بەلەمەێک بە کۆمەڵیک کۆچبەرەوە کەنارەکانی باکوری فەرەنسا بەجێهێشتووە ،بەڵام دوای ماوەیەکی کەم گەڕایەوە دواوە، بە هۆیی گیان لەدەست دانی کۆچبەرێک لەسەر بەلەمەکە بە هۆیی ئەوەی لەناکاو دڵی لە لێدان کەوتوە و تا ئێستا ڕوون نییە کە ئایا مردنی ئەو کەسە لەناو بەلەمەکەدا بووەتە هۆی گەڕانەوەی بەلەمەکە یان نا.
بەپێی ئامارەکانی بەردەستی دەزگای لوتکە:بەهۆی گیانلەدەستدانی ئەو کەسەی تووشی وەستانی دڵ بووە، کۆی گشتی ئەو کۆچبەرانەی لە سەرەتای ئەمساڵەوە لە کاتی هەوڵدان بۆ گەیشتن بە بەریتانیا گیانیان لەدەستداوە، گەیشتە 18 کەس.
هەر بە پێی زانیاریەکانی دەزگای لوتکە: لە ڕووداوێکی دیکەدا کە لە کەناراوەکانی باکووری فەرەنسادا ڕوویدا لە کەمپێکی ناسراو بە لۆن پلاج لە نزیک گراند سینت کە دەکەوێتە نزیک شارۆچکەی دانکیرک کۆچبەرێکی پیاو تەقەی لێکرا و کوژرا.
بەپێی بەدواداچوونەکانی دەزگای لوتکە: (بژار حەسەن )ناسراو بە بەشدار تەیرۆ کە گەنجێکی کوردی خەڵکی دەڤەری ڕاپەرینە لە کاتی گۆڕینەوەی پارەدا لەلایەن باندێکی قاچاخچیەوە تەقەی لێدەکرێت لانیکەم حەوت فیشەک لە کۆی بیست فیشەک کە لە دەمانچەیەکەوە تەقێندراوە و دەبیتە هۆی گیان لەدەستدانی.
گرژییەکان لە نێوان گروپە جیاوازەکانی کۆچبەران لە ناوچەکەدا پەرەی سەندووە، کە زۆربەیان لە کەمپەکاندا دەمێننەوە لەکاتێکدا چاوەڕێی گەشتە نایاسایەکان دەکەن بۆ بەریتانیا.
بە تایبەتی تەقەکردن لە چەند مانگی ڕابردوودا بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە لە مانگی حوزەیران شەڕێکی دەمانچە ڕوویدا و کەسێک کوژرا و پێنج کەسیش بریندار بوون.
ئەوەی هەتا ئێستا کە پێویستە وەڵام بگرێتەوە ئەو پرسیارانەیە کە کێ بەرپرسە لەم جۆرە ژیانەی گەنجان ولاوان کە ئاوارە دەبن و توشی چەندەها گرفت وکێشە دەبن یاخود گیان لەدەست دەدەن ؟!
ئایا تاکەی ئەم ئاوارەیی و قوربانیانە درێژەی دەبێت و چۆن دەکرێت بەیەکەوە بەرپرسیارێتی ڕاگرتنی ئەم ژیانە نالەبارە لەئەستۆی خۆمان بگرین بەتێکۆشان و بەرنگاربونەوەی ڕادیکاڵانەی ئینسانی ؟!
