تەنها لەبەرئەوەی ڕەخنەگرێکی سیاسی ئازادیخواز وئینسادۆست و یەکسانیخوازبوو بە هەژاری وبێ خانەو لانەیی لەسەر شەقام ماڵ ئاوایی لەژیان کرد !

0
ئەڵتەرناتیڤی شورایی /سلێمانی 
زۆر بەداخەوە کوردۆ عەبدوڵا کە بە کوردۆی شاعیر ناسراو بوو لە شاری سلێمانی باشووری کوردستان  كۆچی دوایی كرد
یادی بەرزو بەڕێزە یادی بەخێر ڕوحی شادبێت.
ئەم شاعیرو نووسەرە تەنها بەهۆی ڕەخنە ڕادیکاڵە ئازدیخوازو ئینسان دۆستەکانی یەوە دەسەڵاتی دز وچەوسێنەری باشووری کوردستان لەسەرجەم مافەکانی بێ بەشکرد ، وێڕای ئەوەی کۆردۆ خاوەنی چەندین بەرهەمی کتێبە بەڵام هیچ جۆرە سەرچاوەیەکی دابینکردنی ژیانی بۆ دابین نەکرا، لەکاتێکدا ئەم حزبانەی دەسەڵات چەندەها کەسیان بە گەندەڵی لەژێر ناوی جۆر وجۆردا دامەزراندوە بەبێ ئەوەی دەوام بکەن لە هیچ فەرمانگەیەک .
هەر وەکو شاعیر کۆردۆ دەڵێ 
ئەم شەو دڵم شین ئەگێڕێ !
وڕکم لێ ئەگرێ وەک مناڵ 
خەیاڵی تۆی کەوەتە سەر 
وەکو دەروێش هاتوەتە حاڵ 
خەوی لێم حەرام کردووە 
وەختە لەسینەم بێتەدەر 
بێ ئارامە دڵم ئەم شەو
تۆش لەحاڵم بێ خەبەر !
لەدوایی مردنی ئەم نوسەرە ئازیزە کەناڵ و پەیج وڕاگەیاندنەکانی دەسەڵات  هەواڵی مردن و وێنە و ڤیدۆ و قسەکانی  ئەم مرۆڤ دۆست و ئازادیخوازەی کوردستان بڵاو دەکەنەوە شەرم لەخۆیان ناکەن کە پێش چەند ڕۆژێک لەبێ خانەیی و بێ لانەی و نەخۆشی دا لەسەر شەقامەکانی سلێمانی بەشەوان و ڕۆژانی سەرمای زستان و گەرمای زۆری هاوین جێگەی خەوەکەی بوو .
ئەگەر کەمترین وێژدانی ئینسانی لەلای ئەم بەرپرس و دەسەڵاتانەی باشوری کوردستان بەگشتی و شاری سلێمانی هەبایە بە هانەی کاکە کوردۆوە دەچوون سەرپەنایەکیان بۆدابین دەکرد لێ نەدەگەڕان بەم جۆرە بەژان و ئازارەوە ماڵ ئاوایی لەژیان بکات .
هەر چەند ڕۆژ لەمەوبەر یەکێک لە نوسەرانی ئازدیخوازو یەکسانیخوازی  ڕەخنەگرو شانۆکارو نوسەر لەماڵەکەی خۆیدا بەهەژاری و برسێتی کۆچی دوایی کرد ئەوێش فەتاح خەتاب پاش چەند ڕۆژێک لەبێ کەسی دا هەوڵی مردنەکەی بڵاوکرایەوە . 
یادی ئەم ئەم تێکۆشەرو خاوەن فکرە جوانە ئینسان دۆستانە بۆ هەمیشە بەرزو بەرێزە .لەگەڵ بەرێکردنی هەر چرکەیەکیش ئەو جۆرە دەسەڵاتەی باشوری کوردستان زیاتر خۆی ڕیسوا وشەرمەزار دەکات ئەم فەرامۆشکردنی ئەم جۆرە مرۆڤە ئینسادۆست وئازادیخوانە.!
Leave A Reply

Your email address will not be published.