٢٥وڵات لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا ڕایانگەیاند، شەڕی غەززە “دەبێت کۆتایی پێبێت” ٢١ هەزار منداڵ لە خێزانەکانیان دابڕاون
ئەڵتەرناتیڤی شورایی /
هەریەکە لە دەوڵەتان کە پێکهاتووە لە وەزیرانی دەرەوەی ئوسترالیا، نەمسا، بەلجیکا، کەنەدا، دانیمارک، ئیستۆنیا، فینلاند، فەرەنسا، ئایسلەندا، ئێرلەندا، ئیتاڵیا، ژاپۆن، لاتڤیا، لیتوانیا، لۆکسمبۆرگ، هۆڵەندا، نیوزلەندا، نەرویج، پۆڵەندا، پورتوگال، سلۆڤینیا، ئیسپانیا، سوید، سویسرا و بەریتانیا، وە کۆمیساری یەکێتی ئەوروپا بۆ یەکسانی و ئامادەکاری و بەڕێوەبردنی قەیرانەکان لە بەیانامەیەکی هاوبەشدا رایانگەیاندووە؛ ئازاری خەڵکی سڤیل لە غەززە گەیشتە قووڵایی تاوانەکان، بەتوندی ئیدانەی کوشتنی نامرۆڤانەی خەڵکی مەدەنی دەکەین لەنێویاندا منداڵان .

هەر لەم بارەیەوە ڕایاندگەیاند کە پێویستە بە زووترین کات ئاگربەست رابگەیەنرێت کۆتایی بەشەڕ بهێندرێت هەر لە مەراسیمی ڕۆژی نیشتمانیی بەلجیکا شا فلیپ پاشای بەلجیکا ڕایگەیاند؛ ئەوەیی لە غەززە ڕودەدات “شەرمەزارییە بۆ مرۆڤایەتی،کە خەڵکی بێتاوان لە برسێتی دەمرن ، پێویستە بەزوترین کات کۆتایی بەو قەیرانە بهێنرێت.
هەروەها لەبارەی کارەساتی جەنگەوە
رێکخراوی منداڵان رزگار بکەن (Save the Children) کە ڕێکخراوێکی نێودەوڵەتی کۆمەڵگەی مەدەنیە و ناوەندەکەی لە بەریتانیایە، رایگەیاند لە غەززە نزیکەی ٢١ هەزار منداڵ لە خێزانەکانیان دابڕاون، لە ژێر داروپەردووە ڕووخاوەکاندان، دەستگیرکراون، لە گۆڕە بێ ناو یان بەکۆمەڵەکاندا بەخاک سپێردراون.
![]()
لە ڕاگەیاندراوێکدا کە لەلایەن ڕێکخراوەکەوە بڵاوکراوەتەوە، باس لەوە کراوە بەهۆی زیادبوونی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ڕەفەح لە باشووری غەززە، ژمارەی ئەو منداڵانەی لە خێزانەکانیان دابڕاون ڕووی لە هەڵکشان کردووە و، ئەوانەشی چاودێری منداڵانی بێ سەرپەرشت دەکەن، خراونەتە ژێر گوشارەوە.
هەروەها لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە بەپێی پێشبینییەکان ١٧ هەزار منداڵ لە غەززە لە خێزانەکانیان دابڕاون یان بەبێ سەرپەرشتیار ماونەتەوە و بێسەروشوێنن، نزیکەی چوار هەزار منداڵیش لە ژێر داروپەردووە ڕووخاوەکاندان، لە گۆڕە بەکۆمەڵەکاندا یاخود گۆڕە بێ ناوەکاندا بەخاکسپێردراون.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوەیش خراوەتەڕوو کە ژمارەیەکی نەزانراوی منداڵ دەستگیرکراون و ڕەنگە برابنە دەرەوەی غەززە.
لە بەشێکی ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوە وەبیرهێندراوەتەوە کە بەپێی داتاکانی وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین لە کەرتی غەززە، زیاتر لە ١٥ هەزار منداڵ لە هێرشەکانی ئیسرائیلدا کوژراون، نزیکەی نیوەیان ناسنامەیان دیار نییە.