چەند وانەیەکی مێژویی

0

ئەکرەم غەریب

۱؍ زۆرجار نوسیومە ئەم سیستەمە چاکسازی هەڵناگرێ ، چونکە بنەمای ئەم سیستەمە پشک دارێتی یە وخود بەخود هیچ خاوەن پشکێ دەست بەرداری پشکەکانی نابێت ودژ بە چاکسازیە !

ئەوەی ئێستا لەهەرێم وعێراقی فیدڕاڵ دەگوزەرێ ئاماژەی ڕونی ئەوپشک دارێتیە یە کە دەستیان بەسەر کرێ ی کرێکاراندا گرتوە بۆپاراستن وزیادکردنی بەشە پشکی خۆیان ،،،کە هاوبەش وهاوپشکن ،،،

 

۲ ؍ بێ موچەیی سەلماندی کەهەموان(کرێ گرتەی کارن) هەرلە شکستی بازاڕەوە بۆ بێکاری و بایکۆت !

هەموان کرێی کارەکانیان بەپێی دابەشکردنی کار لەبەرامبەر بەجێ گەیاندنی کارێکدا وەردەگرن (لەژێر ناوی جیاوازی پیشەیدا ) تا کرێکاران هەست بەهێزی یەکگرتوی چینایەتیان نەکەن پیشە و پلە و پۆست وموچەی جیاواز تەنها پەیوەستە بەدابەشکردنی کارەوە نەک جیاوازی چینایەتی.

۳ ؍ شکستی ئۆپۆزسێون سەلماندی کەلەم ڕوداوانەدا هیچ ڕۆڵێکیان نی یە چی لەڕوی سیاسی و چ لەڕوی کۆمەڵایەتیەوە ،،،نەتوانیویانە لەنێو دامەزراوەکانی دەسەڵات دا ڕۆڵیان هەبێت نەتوانیویانە لەنێو کۆمەڵگاو ناڕەزایەتیەکاندا ڕۆڵیان هەبێت هەمیشە تەنها قسە بون لەدوای ڕوداوەکان وپەراوێزی ڕوداوەکان.

 

٤ ؍ شکستی ناڕەزایەتی یە سەرو چینایەتیەکان (پیشەییەکان )کەلە هە وڵی ڕێک خستنی کۆمەڵگاو چینی کرێکاردا نەبوە (هەرچەندە داخوازیەکانیشیان کرێ ی کار ) بێت وەک هێزێکی پەراوێزی کۆمەڵگا بێ کاریگەری بون خاوەن پشکەکان هیچ باکیان بەوناڕەزایەتیانە نەبوە چونکە یەکگرتو نەبوە.

 

٥ ؍ ئەوەی لەم ئاسۆیەوە پێویستە دەرکەوێ ئامادەبونی ڕۆڵی خەباتی چینی کرێکارە بەداخەوە کەئامادەنی یە گۆڕانکاری ڕیشەی ومێژوی ئەنجام بدات بەڵام ئەوەی دەتوانێت هێز بەناڕەزایەتیەکان ببەخشێت تەنها کۆمەڵە هەرەوەزیە خۆبەڕێوە بەریەکانە کەکاری هاوبەشی سەرجەم توێژەکانی کۆمەڵگایە کەلەتوانایدایە گۆڕانکاری بەڕێ بخا.

Leave A Reply

Your email address will not be published.