هەردوو حکومەتی بەریتانیا و ئەڵمانیا ڕێککەوتوون سەبارەت بەرەنگاربوونەوەی قاچاخچێتی بە مرۆڤەکانەوە!
ئەڵتەرناتیڤی شورایی/
بەپێی سەرچاوەیەکی زانیاری کە ڕاگەیاندنی دەزگای لوتکە بڵاوی کردۆتەوە هەردوو حکومەتی ئەڵمانیا و بەریتانیا ڕێککەوتوون لەسەر بەهێزکردنی هاوکارییەکانیان لە بەرەنگاربوونەوەی ئەو کەسانەی کە بە قاچاخ بە بەلەم بەسەر کەناڵی ئینگلیزیدا دەگوازنەوە.
بەریتانیا زۆر سوپاسگوزارەی خۆیی بۆ ئەڵمانیادەربڕی کە ئەمساڵ ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر هەموارکردنەوەی یاساکانی وڵاتەکەی بۆ ئەوەی ئاسانکاری بۆ کۆچکردنی نایاسایی بۆ بەریتانیا بە تاوان بزانێت.
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا ستایشی “سەرکردایەتیکردنی خۆی لەم بابەتەدا” بۆ دڵنیابوون لەوەی “دەتوانرێت دەست بەسەر ئەو بەلەمە بچووکانەدا بگیرێت کە لە ئەڵمانیا هەڵکەوتوون یان دەگوازرێنەوە بۆ ئەڵمانیا دەر بڕی.”
زۆرجار ئەڵمانیا بە یەکێک لە خاڵەکانی هەڵدانی کەشتییە لاستیکیەکان دادەنرێت کە هەزاران کۆچبەر بۆ بەزاندنی کەناڵی ئینگلیزی بەکاریدەهێنن.
بەپێی ئامارەکانی بەردەستی دەزگای لوتکە:ئەمساڵ گەشتەکان بەناو ئەڵمانیادا ژمارەیەکی پێوانەیی شکاندووە و زیاتر لە ٢٢ هەزار کەسیان گەیاندووەتە کەناراوەکانی ئینگلتەرا.
بەریتانیا ڕایگەیاندووە ڕێککەوتنێکی سێ قۆڵی ئایندەیی لە نێوان شانشینی یەکگرتوو و ئەڵمانیا و فەرەنسا دەبەسترێت لە لەسەر ئەم پرسە ڕاگەیاند. وتی “دەمانەوێت کۆچی نایاسایی لە سەرانسەری ئەوروپا بە شێوەیەکی بەرچاو کەم بکەینەوە.
