ئێمەش دەڵێن بە کاکی سەرۆک ، کامەپێشکەوتن ؟

0
کۆساڵان رەشيد هەورامی
سەرۆکی بەناو حکومەتی هەرێم دەڵێت :
حکومەتی تائفی بەغداد ، چاوییان بە پێشکەوتنەکانی هەرێمی کوردستان بەرایی نایەت ، ئەگەر دەیانەوێ چاو لە پێشکەوتنەکانی ئێمەی دەسەڵاتی کوردایەتی بکەن ، و بەهەموو شێوەیەک یارمەتیان دەدەین !! و لە خزمەتیاندا دەبین .
تائێرە وەک خۆی …
ئێمەش دەڵێن بە کاکی سەرۆک ، کامەپێشکەوتن ؟
ــ ئەوپێشکەوتنەی کە نزیکەی 85 ڕۆژە مووچەی فەرمانبەرانت پێ نادرێ ..
ــ ئەو پێشکەوتنەی لەژێر ناوی کارەبایی ڕووناکیەکەتەوە افلاس بەگەلەکەت بکەیت و ڕێژەی برسێتی و هەژاری ڕۆژ بەڕۆژ زیاد بکەیت ..!!
ــ ئەو پێشکەوتنەی کەسێکتەرەکانی کەرتی گشتیتان هەراج و تاڵان فرۆشتان کردووە بە کەرتی تایبەتی مشەخۆری کۆمپانیاکانی دووزۆنەکەی دەسەڵاتتان !!
ــ ئەو پێشکەوتنەی کە بستێ خاکی نیشتمانتان نەماوە ، نەیفرۆشنە داگیرکەران و خێرو بێری تاڵان نەکرابێ ..
ــ ئەو پێشکەوتنەی کە زۆرینەی خاکی نیشتمانتان کردۆتە بنکەیی سەربازی و جاسوسی ووڵاتانی ئیمپریالیستی ناتۆیی فاشیزم ، لەسەروویانەوە ئەمریکایی ئیرهاب و دەوڵەتانی ئەقڵیمی داگیرکەر ..!!
ــ ئەو پێشکەوتنەی کە داوا لەسەرمایەدارانی کۆمپانیاکانتان دەکەن و پارەبدەن بۆ تەواوکردنی مشروعەکانتان !!
ــ ئەو پێشکەوتنەی بە دەیەها کەناڵی زەبەلاحتان کردۆتەوە بۆ چەواشەکردن و لە خشتەبردنی میللەتەکەتان ، کە؟ئەویش بەپارەی دزراوی میللەت بەڕێۆە دەچن ، بێ ئەوەی بۆ ڕۆژێک مووچەی کارمەندانیان دواکەوێت !!
ــ ئەو پێشکەوتنەی کەبەهەزارەها خاوەن بڕواننامەی زانکۆکان،و،پەیمانگاکانی هەرێم دانەمەزراون ..
ــ ئەو پێشکەوتنەی ڕۆژ بەڕۆژ بێکاری و هەژاری وبرسێتی بەرز دەبێتەوە لەهەرێمدا،ئەمەش بۆتە هۆی دروست بوونی حاڵەتی نەفسی خراپی تاکی کۆمەڵگایی لێکەوتۆتەوە ..
ــ ئەو پێشکەوتنەی نرخی سوتەمەنی بەهەموو جۆرەکانیەوە ، لە بەنزینخانە تایبەتیەکانی خۆتانەوە زۆز زیاترە ، لەو نرخی بەنزینخانەکانی حکومەتی تائفی بەغداد ..
ــ ئەو پێشکەوتنەی کە دۆخی شارەکان بوونەتە تەکساسی ئەمریکا ، کە هەر ساتێک لەکەناڵ و پەیجە بەرسێبەرەکانتانەوە هەواڵ بڵاو دەکەنەوە ، ئەوەندە کەس و کوژراون لەناو خێزانەکاندا..
ــ ئەو پێشکەوتنەی لەسایەی دەسەڵاتی کۆنیاوتانە ، هەزارەها ملیادێری سەرمایەدار هەڵتۆقین و کەس نازانێت ، چۆن بوونەتە ملیادێر ..
ــ ئەو پێشکەوتنەی کە چەندەها گوندو مەشروعی سەرمایەداریتان دروست کردووە ، بۆ دروستکردنی جیاوازی چینایەتی نێوان کۆمەڵگای کوردی و لە پێناوی تەفرەدان و لێک هەڵوەشانی کۆمەڵگا ..
ئەمەو زۆری تریش لە پێشکەوتنەکانتان کە دەتانەوێ پێشکەشی حکومەتی تائفی بەغدادی بکەن و کۆمەڵگایی ووێرانەی ئەوێش وەک هەرێمی کوردستانی لێبکەن و هەرچەندە دەسەڵاتی تائفی بەغدادیش بەوشێوەیە نیە ، بەڵام هەرچی بێت ، هەرچەندە دزیش بن ، بەڵام قووت و مووچەی فەرمانبەرانیان نادزن ولەکاتی خۆیدا دابەشی دەکەن ..
لەکۆتاییدا سەرۆکی بەناو حکومەتی کوردایەتی بورجوازی ، ئەو ڕۆژانە بەسەر چووە میلڵەت چەواشەبکەن و لە خشتەیی بەرن ، چونکە میللەت ئەوەندە هۆشیارن کە بزانن ئێوە کێن ..!!
یەک شەمە
2025/7/20
تەمووز
Leave A Reply

Your email address will not be published.