عەلی باپیری ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی کاسبکارێک بە پەرەمێز دەسوتێنێت

0
زانکۆ ناصر احمد بگ
 تاوانێکی لەبیر کراوی “عەلی باپیر” ی ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی کە چۆن پیاوێکی کاسبی بێتاوانی بە پەرەمێز سووتاند و کوشتی تەنها لەبەر ئەوەی خەڵکی شاورێی بوو !
عەلی باپیر پیاوێک کە دەبینرێت و ناسراوە بە نەرم و نیانیەکەی و بە کەسێکی کۆمەڵایەتی و لەسەرخۆ و لە خوا ترس و خوێندەوار خۆی پیشانی خەڵک و جەماوەرەکەی ئەدات و لەهەمانکات خۆی وا نیشان ئەدات کە ئازاری هیچ کەس و هیچ شتێکی نەدابێت لە ژیانیدا بەڵام لە ڕاستیدا لە دڕندەیەکی پیاو کوژی بێ بەبەزەیی زیاتر نیە و لەم بابەتەدا تاوانێکی ناوبراوتان بۆ دەخەینە ڕوو کە دڵنیام نەتان بیستوە و باس نەکراوە و شاردراوەتەوە لە خەڵک .
لە ساڵی ١٩٩٤ ( عبداللە بایز شاورێ)ی پیاوێکی کاسب و لە خواترس و بێوەی بە پێی ووتەی کەس و کار و نزیکانی لە ژیانیدا زیانی بە چۆلەکەیەک نەگەیاندوە ،
ڕۆژێک وەک پیشەی هەمیشەی کە کڕین و فرۆشی ئاسن و بۆڵبڕینو پارچە و مەکائین بوە ، عبداللە بارێک بۆڵبڕین بە مەبەستی گواستنەوە و فرۆشتنی بۆ پەیداکردنی بژێوی ژیانی بار دەکات و تا بیگوازێتەوە ڕۆژهەڵات و بیفرۆشێت.
بەڵام مەخابن لەلایەن عەلی باپیر و پیاوەکانیەوە دەستگیر دەکرێت پاش ئەوەی لە ناو و ناونیشانی عبداللە دەپرسن و ئەویش دەڵێت من عبداللە بایزم و خەڵکی شاورێم هەر لەوێ پاش لێدانێکی زۆر و ئەشکەنجە دانێکی زۆر ،عەلی باپیر بە پەرەمێز عەبداللەی بێتاوان دەسوتێنێت .
و دواتر پاش ئەوەی براکەی ( حەمە بایز ) بە ناسراوی و واستەی کەسانێکی نزیک لە عەلی باپیر دەچێتە لای عەلی تا پێیان ڕابگەیەنێت کە براکەیان تەنها کەسێکی کاسبە و لە ژیانیدا ئازاری مێشوولەیەکی نەداوە بەڵام لەوێدا عەلی باپیر بە دەمی خۆی بە حەمە بایزی برای عبداللە دەڵێت بەڵێ من براکەتانم کوشتوە و لە ژیاندا نەماوە و چیشتان لە دەست دێت قسوری مەکەن و بەڵێ من کووشتومە و لاشەی براکەت لەوێدایە بیبەرەوە لەگەڵ خۆت .
بەڵام کاتێک حەمە لاشەی براکەی دەبینێت ، دەبینێت کە شیواوە و بە پەرەمێز سووتێندراوە و ئەشکەنجەیەکی زۆر دراوە و بە ئازارەوە گیانی سپاردوە .
هۆکاری ئەو ڕق لە دڵیەی عەلی باپیر بەرامبەر شاوریەکان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کاتێک مەلا عوسمان عبدالعەزیزی ڕابەری بزوتنەوەی ئەوسا لەلایەن پێشمەرگە شاوریەکانەوە دەستگیر دەکرێت ئەمەش ڕقی لای جەماعەتی بزوتنەوە درووست دەکات وبە تایبەت عەلی باپیر و ڕەشبگیرانە بێ چاوپارێزی هەر کەسێکیان بگرتایە و بۆنی شاوری لێ بهاتایە بەو شێوەیە ئەشکەنجەیان ئەدا و ئەیانکووشت ، ئەمە لە کاتێکدا بوو کە هەر عەلی باپیر لە دەمەکانی ڕابردوو تۆمارێکی ڤیدیۆیی بڵاو بویەوە لە تیایدا ناوبراو کۆمەڵێک چەکداری پارتی بە دیل گرتووە بەڵام بە بێ ئەوەی پەنجەیان بۆ ببات ئازادیان دەکات و بەو پەڕی ڕێزەوە تەسلیم بە پارتیان دەکاتەوە ..‼️
بەڵێ بەڕێزان ئەمە قەترەیەکە لەو ئۆقیانووسە پڕتاوانکاریەی سەرانی کورد بەرامبەر خەڵکی بەش مەینەتی کوردستان و ئێستا هەر ئەو تاوانبارانە بێ لێپرسینەوە لە سەر تاوانەکانیان ژیان بەڕێ دەکەن و حزبیان بۆ درووستکراوە و ئەو تاوانبارانەش بە خوودی عەلی باپیرەوە بە لیوا و عەقید و عەمید خانەنشین کراون و عەلی باپیریش بە پلەی وەزیر لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا وەزیری پێشووی ئاوەدانکردنەوە عبدالستار مەجید ئەو ڕاستیەی درکاند کە بۆ دوو ساڵ وەک خۆی دەڵێت پێشمەرگایەتی کە لە ڕاستیدا پێشمەرگە نەبوو یەکێک بوە لەو پیاو کوژ و خەڵک سوتێنەرانەی دەوری عەلی باپیر و بە پلەی لیوا خانەنشین کراوە و خەریکی تاڵانکردنی خێر و بێری کوردستانن .
Leave A Reply

Your email address will not be published.