زۆر بەداخەوە ئەمڕۆ هونەرمەند و شانۆکارو ئازادیخوازی بە هەڵوێست فەتاح خەتاب ماڵ ئاوایی لەژیان کرد !
ئەڵتەرناتیڤی شورایی / هەولێر
مامۆستا فەتاح تێکۆشەرێکی پێشمەرگە وخاوەن هەڵوێست و مرۆڤێک پڕاو پڕ لە گیانی بەرەنگاری بۆهێنانەدی ئازادی و ژیانێکی باشتر .

لەکاتێکدا دەسەڵاتی ملهوڕی چەوسێنەرودز لەزانکۆ لەژێر فشاروموچەبڕیندا دووری خستەوە بەهۆی هەڵوێستە جوان وئازادیخوازییەکانی یەوە بەڵام چۆکی بۆ زاڵم و دزەکانی دەسەڵاتی باشووری کوردستان دانەدا لەتێکوشانی خۆی بەردەوام بوو هەتا کۆتایی تەمەنی .
،زۆر بەداخەوە ئەمڕۆ ماڵەکەی خۆیدا بە مردوویی دۆزرایەوە و ئاوایی لێکردین . یادی بەرزبەڕێزە سەرەخۆشی لەبنەماڵە وخۆشەویستانی دەکەین ،بەهیواین دواناخۆشی هەموو لایەک بێت.
نان کار ئازادی ئیدارەدانی شورایی