موستەشاروئەنفال چی یە دەیەوێت لەدەسەڵاتی باشوری کوردستان ببێتە بەرپرس !

0
بابەت/ناساندن و نیشاندانی موستەشاروئەنفال چی
کەناوی تەواوی (عەدنان عەبدوڵا ئەحمەد)ەوەناسراوە بەجەن ناوێک بۆنمونە (عەدنان عەبە جامیعە)یان (سەیدعەدنان جەباری) خەڵکی تەکیەی جەباریە لەدوای ڕوخانی دەسەڵاتی بەعس ڕایکردوە بۆ وڵاتی ئوردن بەڵام لەم ساڵانەی دواییا گەڕوەتەوە بۆ کوردستان وە لەئێستایا دانیشتوی شاری سلێمانی.
یەکێکە لەوموستەشارانەی کاتی ئەنفال کە ئێستا دوبارە دەیەوێت دەسەڵات بگرێتەوەدەست بەناوی سەرۆک عەشیرەتی جەباری کەئەو ئەنفالی ئەو عەشیرەتەی کردوە لەکاتی پرۆسەی ئەنفالدا سەرۆکجاشی فەوجی (321)بوە.
مەقەڕ فەوجەكەی لەناحیەی لەیلان سەر بە قەزای ناوەندی پارێزگای كەركوكە, دەكەوێتە 19 كیلۆمەتری باشوری ڕۆژهەڵاتی شاری كەركوكەوە، لە كاتی پرۆسەی ئەنفالدا, جاشی ناوبراو بەڵێنی بەخەڵكی ناوچەكە دابوو، بەتایبەت ناوچەی جەباری كە خۆی خەڵكی ناوچەكەو سەر بە خێڵی جەبارییە دەیان پارێزێت و ڕادەستی سوپاو ئەمنیان ناكات و لێبوردنی بۆیان وەرگرتووە بەناوی (عفو خاص)،بەڵام فێڵی لەو خەڵكە كرد كە بە هەزار حاڵ خۆیان گەیاندبووە ناو تەلبەندەكەی لەلەیلان, نزیك پێنج سەد كەسی بەس چەكدار وزیاتریش تەسلیم بە ڕژێمكردوە,لە كاتێكدا بە پێی بەڵگەنامەكان لێبوردن بۆ ئەو خەڵكە نەبوو, كە زۆربەیان پێشمەرگەبوون،بەڵام ئەو بێ ڕەحمانە ڕادەستی کردن لەپێناو دەستخۆشی وپارەوئەمشتانە بەداخەوە کەئەو لەڕوحی مرۆڤ بەگەورەتری دانابوو.
ئەم کەسە لە18/12/2005ەوە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچووە لەلایەن حکومەتی عێراقیەوە،وەداواکراویشبوە لەشاری سلێمانی وەکو لە وێنەکاندا دیارە.
هیوادارین ئەم کەسانەی خەڵکی کوردستانیان بەنەهەق ئەنفال کردوە بدرێنە دادگاو بە سزای خۆیاندابگەن بەپشتیوانی خودا.!
Leave A Reply

Your email address will not be published.