ئەوانەی کە بە سروشتی بێ منەتن… هەرگیز ناگۆڕێن !

وەرگێرانی / ئاوات ڕەسوڵ
سەردەمانێک مارێک لە ژێر بەردێکدا گیری خواردبوو.
لە ئازاردا چرچ و لۆچ بوو، داوایی یارمەتی دەکرد هەتا ڕزگاری بێت.
ژنێک کە بەهۆی ئەوەی بینی کە مارەکە ناڕەحەت و ئازار دەکێشێت دەستی بۆ برد ، نزیک بووەوە و توانی بە هەندێک هەوڵدان ئازادی بکات.
بە هەوڵدانێکی زۆر و کە زەحمەت بوو مارەکەی ئازاد کرد.
دواتر مارەکە سەیری کرد و بە ساردییەوە وتی: “سوێندم خوارد هەر کەسێک بوێری ئەوەی هەبێت دەستم بۆ درێژ بکات، گازی لێ بگرم.” واتە پێوەی بدەم .
ژنەکە گوتی “بەڵام من تەنها ڕزگارم کردیت!” چۆن دەبێت وا لە من بکەی ؟!
مارەکە وەڵامی دایەوە: “گرنگ نییە.
گازگرتن لە سروشتی مندایە، سروشتیش ناگۆڕێت”.
ژنەکە کە ئارام و ژیر بوو، پاشان پێشنیاری کرد:
“با لە یەکەم ئاژەڵ کە تووشی بووین بپرسین ئایا ڕاست دەکەیت. ئەگەر ڕازی بوو دەتوانیت گازم لێبگریت.”
تووشی گورگێک بوون. دوای بیستنی چیرۆکەکە ڕایگەیاند؛
“تەنها دەتوانم حوکم بدەم کە دیمەنەکە بە چاوی خۆم ببینم.
دووبارە دروستی بکەرەوە.”
پاشان ژنەکە مارەکەی خستە ژێر بەردەکەوە. پاشان ڕووی لە گورگەکە کرد و وتی: ئەوە بوو، ڕێک ئەوە بوو. گورگەکە سەیری مارەکەی کرد و سەری لە سەری خۆی دانا و لە کۆتاییدا وتی: “لەوێ جێی بهێڵە”.
ئەو کەسەی خیانەت لە دەستێکی درێژکراو دەکات، شایەنی ئەوە نییە کە جارێکی دیکە دەستی بۆ درێژ بکرێتەوە.
چاکەکردن شتێکی شەریفە.
بەڵام پێدانی بەو کەسانەی سووکایەتی پێدەکەن، خۆ لەبیرکردنە.
وە ئەوانەی کە بە سروشتی بێ منەتن… هەرگیز ناگۆڕێن.
گرنگ نییە چی دەکەیت.
✨ ئەفسانەیەکی سادە، بەڵام بەهێز.
بیرخستنەوەیەک کە هەرگیز نابێت میهرەبانی ببێتە بێهەڵوێستی.