گەشتێکی مەترسیدار… بەرەو هیوا
بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ١٧ی تەمووز، کۆمەڵێک کۆچبەر لە شاری گڕاڤلاینز لە باکووری فەرەنسا بەڕێکەوتن و هەوڵیاندا لە کەناڵی ئینگلیزی بپەڕنەوە بۆ بەریتانیا لە فەڕەنسا ڕێگریان لێکرا .
بەپێی ئامارەکانی بەردەستی دەزگای لوتکە: لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٥ەوە ٢٢ هەزار کەس بە بەلەمی بچووکەوە گەیشتوونەتە بەریتانیا. زۆربەیان لەو وڵاتانەوە هاتوون کە شەڕ یان ڕژێمی ستەمکاریان بەسەردا هاتووە، وەک ئەفغانستان، سوریا، ئێریتریا، ئێران و سودان و زۆربەیان هەوڵدەدەن بچنە ناو خێزانەکانیانەوە لە بەریتانیا.
بەپیی زانیاریەکانی دەزگای لوتکە:زۆرێک لە بەریتانیا ڕووبەڕووی ڕێکارەکانی پەنابەری درێژخایەن و ئاڵۆز دەبنەوە، بەتایبەتی منداڵانی خوار تەمەنی یاسایی بێ یاوەر، کە بەدەست سەرلێشێواوی کارگێڕی و هەڵسەنگاندنی هەڵەی تەمەن و کێشەی یەکگرتنەوە دەناڵێنن
سیاسەتی “یەکێک لە ژوورەوە، یەک دەرەوە”.
ڕێککەوتنێکی نوێی نێوان بەریتانیا و فەرەنسا ئامانجی گەڕاندنەوەی بەشێک لە کۆچبەران لە بەریتانیاوە بۆ فەرەنسا، لە بەرامبەردا فەرەنسا هەمان ژمارەی کۆچبەران لە خاکەکەی وەربگرێت. بەپێی ئەم ڕێککەوتنە.
هەر بە پێی زانیاریەکانی دەزگای لوتکە:لە هەفتەیەکدا تەنها ٥٠ کەس دیپۆرت دەکرێنەوە، سەرەڕای ئەوەی بە تێکڕا ٨٠٠ کەس لە هەفتەیەکدا دەگەن.
واقیعێکی ئاڵۆز و چارەنووسێکی نادیار بۆ هەزاران کەس کە بەدوای سەلامەتیدا دەگەڕێن.

