مــووچــەکــەی ئــێــمــەو ئــالــیــکــی کــەرەکــەی کــابــرای کــاروانــچــی …

0

مەلا ڕێباز

 

لەسەردەمی زوودا پیاوێکی کارروانچی
کەرێکی سپی باشی دەبێ .
هەفتانە بەو کەرەلە گوندەکەی خۆیانەوە بۆ شار کاروان و باری پێدەبات هەرچەند نێوان شارو گوندەکەیان ماوەیەکی ڕێگای زۆر بوو بەڵام کەرەسپی بەخۆ بوو کێشەی ڕێگای دووری نەبوو .

 

خاوەنەکەشی باش خزمەتی دەکرد سێ ژەمە ئالیکی باشی دەدایە .
ڕۆژێک بەهۆی پەلەپەلەوە بیری چوو ئالیکی بەیانی بداتێ .
بەپەلە گوێدرێژەکەی بارکردو بەرەو شار کەوتەڕێ .
لەنیوەی ڕێدا بیریکەوتەوە کە ئالیکی بەیانی نەداوە بەکەرەسپی . کە تەماشایکرد کەرەسپی کێشەی لە ڕۆیشتندا نییە .
ئیدی ئەم ئەوەی بە خەیاڵدا هات بۆچی ئالیکی نیوەڕۆی بداتێ و ئەو مەسرەفەکەی لێبکات .
ئیدی ئالیکی نیوەڕۆیشی نەدایە .
کەرەسپی لەمەشدا هەر کێشەی نەبوو .
ئیتر ماوەیەک دوای ئەوە ئەوەی بەخەیاڵدا هات
با ئالیکی ئێوارەشی نەداتێ .
بەڵێ ئالیکی ئێوارەشی لێگرتەوە
بەڵام کەرەسپی لەمەشدا هەر کێشەی نەبوو .
ئیدی کابرای کاروانچی دەمی نایە بنگۆی کەرەکەیی و
پێی وت تۆ کەرنیت من کەرم کە هەتا ئێستا سێ ژەمە ئالیکم داوە بەتۆ .
لە کۆتاییدا دەڵێم ئێمەی مووچەخۆرانی هەرێم
ئەگەر حکومەت مووچەمان بداتێ یا نەداتێ ،
بارەکەی سەرپشتمان هەر دەگەیەنینە جێ .
مانای وایە هیچ پێویست ناکات
حکومەت خۆی بەئێمەوە سەرقاڵ بکات .
Leave A Reply

Your email address will not be published.