هێرشکردنە سەر پارێزەرو چالاکوانی مەدەنی(شوان سابیر)بەتوندی شەرمەزارو مەحکوم دەکەین

0
ئەمڕۆ پارێزەر شوان سابیر پارێزەرو چالاکوان لە ئەکاونتی تایبەتی خۆی لە گرتە ڤیدیۆیەکدا ،ڕایگەیاندووە کە کۆمەڵێک چەکدار لە شاری هەولێر هێرشیان کردۆتە سەری وئازاریان داوەو هەڕەشەی کوشتنیان لێکردووەو پێیان وتووە کەنابێت ڕەخنە لە دەسەڵات بگریت ولەسۆسیال میدیا لەدژی دەسەڵات شت بڵاو بکەیتەوە.
ئەم کارەی بەڵتەجی و تفەنگ بەدەستەکانی دەسەڵات هێرشێکی ئاشکرایە بۆسەر ئازادی دەربڕین.
ئێمە لە حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چەپی عێراق ئەم کردەوە دژی ئازادی و نامرۆڤانەیە بەتوندی مەحکوم وسەرکۆنەدەکەین و داوای دەستبەجێ دەستگیرکردن وسزادانی ئەنجامدەرانی ئەو هێرشە تاوانکارانەیە دەکەین و هاوکات دەسەڵاتداران بەبەرپرس دەزانین لە سەلامەتی تەندروستی وئەمنی ژیان وگیانی شوان سابیر
هەر لێرەوە داوا لەهەموو ئازادیخوازان،ئەحزاب وڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و کۆمەڵگەی مەدەنی دەکەین کەلەبەرامبەر ئەم تاوانەدا دەنگ هەڵبڕن و فشار بۆ لایەنە بەرپرسەکان بهێنن بۆ ئەوەی بەربەم تاوان ودەستدرێیانە بۆسەر ئازادی وئازادیخوازان بگرن.
نا بۆ سەرکوتی ئازادی
بەڵێ بۆ ئازادی بێ کۆت وبەندی دەربڕین وهەڵسوڕانی سیاسی و جەماوەری
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چەپی عێراق
١٦\٧\٢٠٢٥
Leave A Reply

Your email address will not be published.