حکومەتەکەی ئەحمەد شەرع لە لێواری قەیرانی ڕوخاندایە !
ئەڵتەرناتیڤی شورایی/سوریا
حکومەتی تازەی سوریا بەهۆی ئەوەی بەتوندوتیژی ودژە ئینسانی ڕوبەرویی نەیاران و ڕەخنەگران و نەتەوە ودینە جیاوازەکان دەبێتەوە هەربۆیە ڕۆژ دوایی ڕۆژ کێشەکانی زیاتر دەبن بەجۆرێک کە خەریکە هەرس بە حکومەتەکەی ئەحمەد شەرع بهێندرێت .
لەم چەند ڕۆژە بەشێوەیەک زۆردڕنەدانە سوپاکەی هەستا بە بڕینی سمێڵی پیاوان لە شاری ئەنوای سویدا لە سوریا لەدوایی ئەوەی کە چونە ناو ئەو ناوچەیە ،هەر ئەمە کاردانەوەی جیهانی وناوچەیی لێکەوتەوە توڕەیییەکی بەرفراوان لەناو خەڵکدا دروستکرد.
لەدوایی ئەو ئەنجام دانی ئەو کردەوە دژە ئینسانییە دۆزییەکانی ئیسرائیل خۆپیشاندانی نارەزایەتیان لەدژی حکومەتی سوریا ئەنجامدا دواییان لەحکومەتی ئیسرائیل کرد کە درۆزیەکان بپاریزێت .
حکومەتی ئیسرائیل داوایی لە حکومەتی سوریا کرد کە بەشیوەی گفتوگۆ چارەسەری کێشەی درۆزی ونەتەوە جیاوازەکان بکات ،بەڵام سوپای سوریا زیاتر کردەوەی توندوتیژی وکوشتن وئەشکەنجەدانی دۆزییەکان ئەنجام دەدا . لەبەرامبەردا حکومەتی ئیسرائیل هێرشی ئاسمانی کردە سەر شاری دیمشق .
بەگوێرەی زانیارەکان ئەحمەد شەرع، سەرۆکی کاتی سوریا بەرەو شوێنێکی نادیار هەڵهاتووە. بەهۆی هێرشە ئاسمانییە چڕەکانی ئیسڕائیلەوە ، ئەحمەد شــ.ــەرع سەرۆکی کاتی سوریا دیمەشقی بەرەو شوێنێکی نادیار بەجێهێشت. سەرۆکی سوریا ترسی ئەوەی هەبووە لەلایەن ئیسڕائیلەوە بکرێتە ئامانج، بەتایبەتی کە بۆردومانی کۆشکی سەرۆکایەتی کردووە.
پێکدادانی توند لە نێوان درۆزییەکان وسوپای سەر بە حکومەتی کاتی سووریا دوای چوار ڕۆژ هەر درێژەی هەیە و بە پێی ڕاگەیاندنی مافی مرۆڤی سووریا و وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، تا ئێستا زیاتر لە ١٠٠ کەس بە هۆیەوە گیانیان لەدەست داوە.

لەئێستادا قۆناغی سوریا بەرەو شەڕی ناوخۆی سەخت ودژوار دەچیت هاوشێوەی کاتی ڕوخانی حکومەتەکەی ئەسەدی لێ بەسەرهاتووە،خەڵکی سووریا بەرەو ئاوارەیی وهەژاری وشەڕی زیاتر دەچێت.