حزبی شیوعی کوشندەیە لە شەرمەزاریدا ئیتر بەسە لەوە زیاتر خۆتان ڕیسوا مەکەن!!

ئاوات ڕەسوڵ
بەمەش دەڵێن حزبی ئۆپۆزیسیۆنی هەر ڕۆژەی یەکێک لەحیزبە دەسەڵاتدارەکانی دزوگەندەڵ وچەوسێنەر سەردانی میوانیان دەبێت ئەوانیش ڕاکە ڕاک دەکەن بۆلایان بۆ شەکراو خواردنەوەی یەکتری.
زۆر جاریش لەگەڵ کۆنەپەرسترین و ڕستڕەوترین و بۆرژوازی ترین حیزب و ڕێکخراو بەرەی دادەمەزرێنێت هەروەها
لەسەرجەستەی هاڕدڕاوی کرێکاران وزەحمەتکێشان و لەژێر ناوی سیاسەتی کۆمۆنیزمدا شاباشی خۆش خزمەتی فاشیزم ترین بۆرژوازی و ڕاسیزم لێدەدەن.
لەژێر ناوی گرنگی خەباتی نیشتمانی بەئاوازی وێرانکەری گەندەڵکارودزەکانی هەمان نیشتمان هەڵدەپەڕن و خەندە دەکەن لە سیاسەتدا !
حزبی شیوعی کوردستان وێرانە لەسیاسەتکردندا لەهەموو کوردستان لەبەرەی زاڵم وچەوسێنەراندایە نەک چووبێتە ناو بەرەی خەڵکی ناڕازی و کرێکار وزەحمەتکێشان بەکرداری ! نەک هیچی جیاوازتریان لەگروپ وحیزبە بۆرژوازی و ڕاستڕەوەکانی بەناو ئۆپۆزیسۆن لە ناو بزوتنەوەی ناڕەزایەتییەکاندا ئەنجام نەداوە بەڵکو تەنانەت نەیان توانیوە هاوتای ئەوانیش بن لەگەڵ خەڵکی ناڕازی دا ئەمەش نیشانەی ئەو پەڕی چمانەوەی سیاسەتی حزبی شیوعی یە لەبەردەم سیاسەتی زاڵی ڕاستڕەوی بۆرژوازی دز دەسەڵاتداری دوژمنی کرێکار و زەحمەتکێشانی کوردستاندا !
ئەم حیزبە بەدرێژایی مێژوویی سیاسیان ڕۆژانە سەردان وگفتوگۆی دۆستانە لەگەڵ پارتی ویەکێتی درێژە پێدەدەن خۆشیان ناو ناوە حزبی ئۆپۆزیسیۆن !
ئەمانە بەقەولی خۆیان لەم چەند ڕۆژی ڕابردوودا کۆنگرەیان بۆئەوە ئەنجامداوە کە حیزبەکەیان بکەنە حیزبی جەماوەری بەلایەنگری خەڵکی ناڕازی، ئیتر ئەوایە یاریکردن بە کۆمۆنیزم و بزوتنەوەی کرێکاری!
هەرچەندە هەرگیز ئەم حیزبە ناتوانێت لەناو زەلکاوی سیاسەتی بۆرژوازیانەی ڕاستڕەوانە بێتە دەرەوە چونکە خوێک کەفێربوون بەشیری هەرگیز تەرکی ناکەن بەپیری .
پێشمان مەڵێن قوربانی زۆری داوە وبۆکرێکاران وخەڵک نموونەمان پێویست نییە لەهێنانەوەی قاوانی کۆنی کلاسیکی هەروەک حیزبه بۆرژوا ناسیۆنالیست و ڕاستڕەوەکان مێژووی ڕابڕدوو مەکەنە بتێک بۆ پەرستن وپیرۆزکردنی شاباش لێدان هەتا بۆئەوەی هەڵە کوشندەکان دابپۆشن پیان لەڕوویی سۆزدارێتی ڕابردووە !
هەر وەک دەگوترێت ئەو نانە نانە کەلەسەر خوانە.
ئەمانە جگە لە هاودەستبوونی دەسەڵات و هەڵپەبوونیان بۆ چوونە پاڵیان هیچیان لەباردا نییە بۆخەڵکی کرێکاروزەحمەتکێش هەروەها ناوی کۆمۆنیزمیشیان ناشیرین کردووە بەم سیاسەتە ئۆپۆرتۆنیست و محافیزکارانەی کەخزمەت بە دەسەڵاتی دوژمنی کرێکاران دەکات تکایە ئیتر بەسە ئەم جۆرە شەرمەزارییە کوشندەیە ڕابگرن یان ناوەکەی خۆتان بگۆڕن !

