لەبەردەم خەڵکی کوردستاندا کێ بەرپرسیارە لە برسێتی خەڵک؟
پارتی و یەکێتی !
فاشلترین حزب لەکوردستاندا
” پارتی و یەکێتی ”
ريبوار ياسين فتاح

خراپترین دۆخی ژیانی مرۆڤ ئەوەیە کە لە ژێر دەسەڵاتی ستەمکارێک ژیان بەسەر بەرێت ، کە ئەو ستەمکارە تەنها خۆی لەلا قبوڵ بێت و نەیەوێت هیچ کەسێک دژی بێت ، لەم نێوەندەدا ئۆپۆزسیۆن وون دەبێت ، ڕای جیاواز نامێنێت ، تەنها ڕای خۆی لەسەروو هەموانەوەیە ، کۆیلەی کورسی و دەسەڵات و پارە و پاسەوان و سوڵتان و گەورە هەرخۆیەتی و هەموو کارێکی قێزەون دەکات لە پێناو پاراستنی عەرشەکەی
لە هەر وڵاتێک حیزب لە حکومەت دەوڵەمەندتر بوو، گومانت نەبێ پارەی حکومەتە حیزب دزیویەتی، هەموو داهاتی ئەم وڵاتەیان کرد بە شوقە و ڤێلا و بردیان بە ئاسمانە بۆ ئەو برا عەرەبانەی بە قەولی خۆیان مووچەکەیان بڕیوین، ئێستا عەرەبەکان لە شوقە و ڤێلاکانی دوو خێڵی نەزان شاهانە دەژین و میللەتیش دوو مانگە دینارێکی وەرنەگرتووە.
ئێستا حیزب هەر ڕۆژەی دەزگایەکی میدیایی دەکاتەوە و هیچ بێژەرێکی مووچەی مانگانەی لە 5000 پێنج هەزار دۆلار کەمتر نییە، لەولاوە ژمارەیەک بەرپرسی دز و ڕۆژنامەنوسی خۆفرۆشی حەرامخۆر دێن پاساو بۆ دزییەکانی دوو خێڵی مافیا دەهێننەوە و زوو زوو دەڵێن خەتای بەغدادە، کاکی حەرامحۆری شەریکە دز، گریمان بەغداد دوژمنە، ئەم دوو خێڵە نەزانە چی لە داهاتی ناوخۆ و نەوتی دزراو دەکەن.
ئەی نەیان ووت تەسلیم بە بەغداد نابین، ئەی پەنجەیان ڕانەوشاند ووتیان قبوڵی ناکەین، دەی کورد ووتەنی ئەگەر مووی پیاوەتیتان پێوەیە خاوەنی قسەی خۆتان بن، لە داهاتی ناوخۆ و نەوتی دزراو مووچەی ئەو خەڵکە بدەن، تاکەی ئێمە باجی گەوجی و نەزانی ئێوە بدەین.
تاکەی لە پێناوی بەرژەوەندیی خۆتان و مناڵەکانتان یاری بە چارەنووسی خەڵکی کوردستان ئەکەن؟
دەسەڵاتی خۆسەپێن و زوڵم و ستەم ناچێتە سەر، دونیا دەورانە ڕۆژێک پێگە و کورسیتان ئەکەوێتە لەنگی چونکە ڕۆژ بە ڕۆژ گوزەران و ژیانی خەڵک ئەکەوێتە مەترسییەوە هەروەها مێژوو ئەوەی سەلماندووە کە برسی کردنی خەڵک ئەنجامی باشی نابێت
»زگی تێر ئاگای لە زگی برسی نییە«
بێ هەڵوێست نابم و هەڵوێستم دەبێت و وەک هەمیشە لە بەرەی گەل ئەبم لە بارودۆخە خراپەکان
