زیندانیکردنی خۆپیشاندەران لەژێر هەربیانوێکدابێ لە هەرکۆمەڵگەیەکدا بە مانایی پیادەکردنی کردەوەی دژەئینسانی فاشیزمانەیە نابێت ڕێگەی پێبدرێت !
کردەوەی فاشیزمانە تەنها ئەنجامدانی تاوانی دژە ئینسانی کۆمەڵکوژی نییە بەڵکو هەر کردەوە وجوڵەیەک کە دژ بە هەبوونی ئازادی ڕادەربڕین و مافەکانی مرۆڤ بێت و دژ بە جوانییەکانی ژینگەی ژیانێکی ئاسوودەبێت بەمانای فاشیزم دێت،لەبەرئەوەی هەر پێشێکارێکی ماف و ئازادییەکان ڕاستەوخۆ دەچێتە بەرژەوەندی بەزۆر سەپاندنی زۆرەملێیانەی دەسەڵاتی دیکتاتۆریانەو فاشزمەوە.
ئەگەرچی لایەنی دەسەڵات یان لایەنی پیادەکەری کردەوە دژە ئینسانی و ئازادییەکان لەژێر هەر جۆرە ناونیشانێکی جیاواز وبیانوێکی جیاوازیشدا هەنگاوە دژە ئینسانییەکان درێژە پێبدات لە ناوەڕۆکدا هەر کردەوەی فاشیزمە .
لە باشووری کوردستاندا لە كاتێكدا ماوەی دوومانگە مووچەی هەزاران مووچەخۆر دابەشنەكراوە بەبیانوی ڕێک نەکەوتنی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەتی ناوەندی عێراقدا لەکاتێکدا فەرمانبەران و خەڵکی کوردستان بێ ئاگان لەوەی کە ئەم سەروەت وسامانەی کوردستان و عێراق چەندە و چۆن خەرج دەکرێت و چۆن دابەش دەکرێت ؟!
بەڵام ئەم خەڵکەی کوردستان دەکرێتە قوربانی سیاسەتی کۆنە پەرستانەی هەردوو دەسەڵاتی دز و چەوسێنەر کە بە ململانێی نێوانیان سزای هاوڵاتیانی باشووری کوردستان دەدەن .
ئەوەش پێشێڵكردنی سەرەتاییترین مافە ئابورییەكانی فەرمانبەران و خانەنشینانە، مافی هاوڵاتیانە لە رێگەی خۆپیشاندان ودەڕبرینی نارەزایی مەدەنیانە داوای ڕەوای خۆیان بخەنەڕوو.
کەچی لەجیاتی وەڵام دانەوەی ئەم دەسەڵاتە ملهوڕودزوچەوسێنەرە هێزە سەرکوتگەرەکانی دەسەڵاتدار بە هەبوونی بەرنامەکاری سەربازیکردنی شارەکە هێرشی پەلاماردانی دژە ئینسانی ئەنجام دەدەن بۆسەر خەڵکی ناڕازی وخۆپیشاندەر و هاوشێوەی هێزە دیکتاتۆر وڕژێمەفاشیزمەکان پەلاماری هاوڵاتی وفەمانبەرومامۆستایان وڕۆژنامەنووسان دەدەن بەزۆر ڕاپێی زیدانەکانیان دەکەن .
لە بری گوێگرتن لە داواكاری ڕەوایی هاوڵاتیان و جێبەجێكردنی بەرپرسیارەتیان، هەر لەم سێ ڕۆژەی دا دەیان رۆژنامەوان و هاوڵاتی ومامۆستا وفەرانبەران و هەڵسورانی لایەنە سیاسی یەکانی ئۆپۆزیسۆنی دەسەڵاتی باشووری کوردستان لە شاری سلێمانی دەستگیركردووە و بە گوێرەی زانیارییەکان هەتا ئێستاش چەند کەس لەژنان وپیاوان لەناو زیندانەکان هەڵدراونەتەوە.
ئەم بەڵتەچیانەی دەسەڵات چەندین پێشێڵكاریان دژ بە مافەکانی مرۆڤ و ئازادی ڕادەربڕین ئەنجامداوە و ئازاری خۆپیشاندەرانیانداوە وتوندوتیژیان لەبەرامبەر خۆپیشاندەری ناڕازی ئەنجامداوە.
ئێمە لە شورایی هاوپشتی خەڵکی کوردستان زۆر بەتوندی سەركۆنەی دەستگیركردن و پێشێلكارییەكان دژ بە ئازادی ڕادەربرێن دەكەین ،بە ئەركی دەسەڵاتدارانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەزانین هەر چی زووترە دەست هەڵبگرێت لەکردەوەی دژ بەئازادیی و مافە ئینسانییەکان ،خۆپیشاندەران و هەڵسوڕاوی سیاسی وڕۆژامەنووس وچالاکوانانی مەدەنی ئازاد بکا و هەقدەست و مووچەی مووچەخۆران بەزووی دابین بكا و پارێزگاریش لە مافی ئازادی ڕادەربرێن بكا.
* بانگەوازی خەڵکی ناڕازی دەکەین هەرچی زووترە هێزەکانی خۆیان بەرەو گەشەدانی تێکۆشانی هاودەنگی جەماوەری پڕکاریگەر ڕێکخراوبکەن لەناو بزوتنەوەیەکی جەماوەریی دا، بەهەبونی ئەڵتەرناتیڤێکی ڕادیکاڵی ئازادیخوازانەو یەکسانیخوازانە کە لە پێکهێنانی ناوەندی هاوپشتی شوراکانیان لە شوێنی کارو گەرەک و ناوچەو شارەکانیان هەر وەک زنجێرێکی بەهێز ئەم بزوتنەوە جەماوەرییە بەگشتی سەرتاسەری باشووری کوردستان بگرێتەوە .
بەدڵنیایی بە ئەنجامدانی بە هەر هەنگاوێکی تێکۆشانی جەماوەری کاریگەری گەورە بەدی دەهێنێت چۆک دادەدات بەقەڵا وپایەکانی زاڵم وچەوسێنەرودزەکانی دەسەڵات .
نا بۆ زیدانیکردنی خۆپیشاندەروچالاکوان وسیاسی یەکان
سەرکەوتووبێت تێکۆشانی یەکگرتوانەی جەماوەری خەڵکی ناڕازی کوردستان
بژی تێکۆشانی هاودەنگی بۆ هێنانەدی نان کار ئازادی ئیدارەدانی شواریی.
شورایی هاوپشتی خەڵکی کوردستان
٢٧/٦/٢٠٢٥



