بڕیار نییە بۆ هەتایە بینەربین! کاتی ئەوەهاتووە پێشەنگ و کارەکتەری سەرەکی ڕووداوەکان بین.

هاوڕێ حسێن ئاڵەیی
تەمەنێکە تێدەکۆشین بۆئەوەی قەوارەی هەرێم بەسەقامگیری بهێڵینەوە، بەڵام ئەوانەی بەرهەمەکەی دەبەن بەلایانەوە گرینگ نییە چی دەگوزەرێت تەنها خۆیان و بنەماڵە سیاسیەکانیان پارێزراوبن گرنگە.
ئێمە لەگەڵ بانگەوازی نیشتمانی و پارێزگاری کردن لە قەوارەی هەرێم تێکۆشانی چینایەتی و کێبڕکێ لەگەڵ سیاسیەتی خراپ ئیدارەدانی هەرێم پەرە پێدەدەین.
سیاسەتی ئابوری کۆمپانیا حزبیەکان ڕەت دەکەینەوە و لەدژی هەراج کردنی سامانی گشی بەپێوە دەوەستینەوە.
ژیان و گوزەرانی خەڵک دەکەینە سەرمەشقی داواکاریەکانمان.
ئیدی کاتی هاتووە ئێمە وەدەنگ بێین و بەردەوامی بەناڕەزایەتی بدەین ،ئەوەی ساڵانی ڕابردوو ئەنجاممان داوە بۆ داهاتوو نوێی بکەینەوە ڕوحێکی نوێ بە بەر تێکۆشەرانی چینایەتی و پارێزەرانی نیشتماندا بکەینەوە.