سەرزەمینی مرۆڤ بوون

ڕۆژا ناسر
لە بری شکۆی فڕینەکان
موشەکەکانی جەنگ،
بوون بە هی ئاسمانەکان
ئاسمان بۆ فڕین کرابوو
فڕینی پڕ شکۆ
فڕینی پڕ لە ژیان
فڕینی هەموو جوانییەکان
بۆ ژیان!
بەڵام بە ناو مرۆڤەکان
لە بەرگی ئیبلیس نەیانهێشت…!!
ئاسمانی تەم هێناویەتی
بە دڵی پڕ لە باران
ئەوسا زانیم ئاسمانیش،
ئاگایە لە زەوی
کە مرۆڤەکانی وا دەکوژرێن
بێلانە دەبن و جەنگ ڕۆنراوە
دەنگی موشەکە و بێڕەحمانە
بە دڵی ئاسمانەکانەوە
وا بە فەنا دەبرێن ژینی بنیامەکان
ئاسمانە و دڵی پڕە لە هەورێکی پڕ لە باران!
لێی مەپرسن بۆچی ئاوها…!
ئەو دەبینێت بێڕەحمی جەنگ و موشەک و
کوژرانی مرۆڤە بێگوناهەکان…!!!
کێ ووتی ناوی ئێمە مرۆڤە!
کە دەیباتەوە ئارامی و شکۆی مرۆڤ
ئەوانەی کە دەسپێکی جەنگن
ئەوانەش کە پێیدا تێپەڕ دەبن
بەرگە دەگرن و ژیانیان لێ وەردەگرنەوە
ئایییی مرۆڤ!!!
تۆ هەر بەڕاستی ناوت مرۆڤ بوو!!
ئەدی بۆ جەنگ! بۆ ماڵوێرانی!
بۆ شێواندنی ژیان و هەڕەشەی کۆتایی؟!!!
لەم سەرزەمینەی ئێمە، لە هەر نیو سەدەیەک
هەڕەشەی نەمان و لەناوچوونە!
بە فەنابردنی مرۆڤ بوونە!
قەتڵ و عامی مرۆڤایەتی و زیندووبوونە
کوان بە ناو مرۆڤەکان! بگەڕێنەوە
بۆ دیوی ڕاستەقینەی خۆتان…!!
بۆ سەرزەمینەکەی خۆتان،
ئێرە دەبوو هەموو جێگایەکی
مرۆڤ بوون بوایە!
پڕ لە ئارامی و باوەشکردنەوە
بۆ یەکتر بوایە!
شێواندتان نەماوە ئارامی
ئێستا پێم بڵێن بە هەڵە بۆ ژیان هاتین…!!؟
سەرزەمین مان هەڵە بوو یاخود مرۆڤ بوون!؟
چون ئۆقرەی مرۆڤە ئەم گەردوونە
نەک بە فەنابردن و گیرسانی جەنگ،
گەر وابێت هەڵە بووین ئێمە!
چی ئەکەین لەم گەردوونە!
کە وا بێت هەر دەبێ بمرین
جێی بهێڵین لە مردنێک، لە جەنگێک…!!!