کێ گێرە شێوێنە؟ کام ئارامیی؟ ئارامیی کێ؟

0

ئیبراهیم عومەر

ئەمڕۆ نزیکەی دوو مانگە مووچەی کارمەندان و مامۆستایان وفەرمانبەرانی حکومی نەدراوە، جگە لەوەی ٢٨٠٠٠ خانەنشین لە کوردستاندا جگە لە مانگی دوانزەی ساڵی ٢٠٢٤ کە قوتیاندا، شەش مووچەیان وەرنەگرتووە. هەلومەرجی ئابوری و سیاسیی و کۆمەڵایەتی بەتەواوی بەکەلێنێکی نالەباردا تێئەپەڕێت، کە ئەو دۆخە بەهۆی ململانی سیاسی و ئابوورییەکانی نێوان حکومەتی ناوەند و حکومەتە بێ بنەماکەی هەرێمەوە هاتووەتە پێش و ژیانی خەڵکی بەگشتی و مووچەخۆرانی هەرێمی بەتایبەتی خستووەتە دۆخێکی نالەبارەوە، وتەنانەت زۆرێک لە گرفتی کۆمەڵایەتی دروستکردووە.
ئەمرؤ کۆمەڵێک مامۆستا و چالاکوانی سیاسی و فەرمانبەران بەنیازبوون کە گردبووونەوە و ناڕەزایەتییەکی جەماوەری مەدەنیانە لە سلێمانی و شار و شارۆچکەکانی کوردستان ڕێکبخەن و چەند ڕۆژ پێش ئێستا بانگەوازیان بۆ کردبوو. لە دووڕۆژی پێشودا، نزیکەی ١٣ کەس لەو فەرمانبەر و مامۆستا و چالاکوانانە لەلایەن هێزەکانی ئاسایشەوە دەستگیر کران، وە ئەمڕۆش هێزێکی زۆری ئاسایش و دژەتیرۆر و چەکدار بڵاوکرانەوە بەنێو شاردا و نەیانهێشت گردبوونەوەکە ئەنجام بدرێت و ئەوەی ویستویانە دەستگیر کران و تا ئێستاش کۆمەڵێک زیندانیکراو ئازاد نەکراون.
ئەوەی جێگەی سەرسوڕمان نەبوو، ئاسایشی سلێمانی لە بەیان و ڕونکردنەوەیەکیان، مامۆستایان و فەرمەنبەران و دەنگە ناڕازییەکانیان بە گێرەشێوێن و تێکدەرانی ئارامی کوردستان دایە قەڵەم. چەند پرسیارێکتان ئاراستە بکەین وەک خەڵکی کوردستان: ئایا ئێوە خۆتان و دەزگا سەرکوتگەر و دەسەڵاتە چەوسێنەرەکەتان ئارامیتان لەڕوی کۆمەڵایەتی و سیاسی و ئابورییەوە هێشتووەتەوە بۆ خەڵکی کوردستان؟ ڕەنگبێ ڕاستبێت کە ئێمە گێرەشێوێنبین! بەڵام کام گێرە؟ ئەوەی ئێوە بەگێرەی ئەزانن، دزی دەنگی خەلکی کوردستان و گێرەی دزینی مووچە و دزینی نەوت و هەموو سەروەت و سامانی کۆمەڵگە نییە؟ گێرە شێواندنی ئێمە ئابوری سەربە کۆمپانیاکانتانە( ئابوری سەربەخۆ) خۆزگە بمانتوانیبا ئەو گێرەیەی کە بەرهەمەکەی بۆ خۆتان و بەچکە فیرعەونەکانتان و دەروێش و کۆیلەکانتانە بشێوێنین! ڕۆأێکیش ئەبێت ئەو گێرەیەتان لێ بشێوێنین.
باس لە ئارامی ئەکەن کە ئێمە ئارامی لە کوردستان تێکدەدەین> ئایا ئێوە یەک ڕۆژ بووە بهێڵن ئێمە، خەڵکی کوردستان ئارامبێت؟ ئایا ئارامی کۆمەڵایەتی ئەوەیە ئەو ڕۆأەی مووچە وەر ئەگرین هەر ئەو ڕۆأە هیچ هیوایەکمان نامێنێ بۆ ئەوەی مانگەکانی داهاتوومان وەربگرین و ئێوە گۆبەنگێک بۆ بردنی زیاتری سەروەت و سامان نەنێنوە.
ئەمە ئارامی کۆمەڵایەتییە کە برا گەورەکان!
بەهەشتێکیان بۆ خۆیان و نەوەی نەوەکانیان دروستکردووە و ئێمەش پارەی کارەبا و ئاو و کێ خانومان نەبێت؟
ئەو ووتانە بە ئێمە مەڵێن و ئەو ڕۆأەش دێط نەگێرە و نە ئارامیتان بۆ ناهێڵینەوە هەروەک ڕأێمەکانی پێشوی خۆتان و دەسەڵاتدارانێک کە وەک ئێوە بوون.
٢٦/٦/٢٠٢٥
Leave A Reply

Your email address will not be published.