لە شێوازدا هەنگاوێکی بچوک بەڵام لەناوەڕۆکدا کاریگەری گەورەیە لەهەنگاوی بەڕێوەبردنی کۆمەڵگەدا لەناو خۆشەویستیدا !

0

ئەڵتەرناتیڤی شورایی / سەید سادق 

ئێمە دەست خۆشی لەم هەنگاوە جوانە هەماهەنگکاری وهەرەوەزکارییە خەڵک دەکەین بۆ پاککردنەوەی ئاوی ناوچەکەیان .

ئەم کارە لە ڕوویی شێوازدا بچوک وکەمە کە بە چەند کاتژمێرێک ئەنجام دراوە بەڵام لە ناوەڕۆکدا زۆر گەورە وسودبەخشە بۆ هاندانی کاری بەیەکەوەی و مرۆڤ دۆستی وژینگە دۆستی .

هەر لەم نموونە جوانەوە دەتوانن فێربین کە خەڵک خۆی لەڕێگەی کاری کۆمەڵکاری و هەرەوەزکاری سەرجەم کێشە وکەم کوڕییەکانی کۆمەڵگە وگەرەکەکەی چارەسەر بکات لەهەمان کاتیشدا هەر خەڵک خۆی ئیدارەی شارو کۆمەڵگاکەشی بدات زۆر بەمتمانەوە ژیانێکی پڕ لەئاسوودەیی بەدەست بهێنێت .

ژمارەیەک هاووڵاتی خۆبەخشانە دوای پێنج کاتژمێر کارکردن بەشێکی سەرچاوەی ئاوی سەراوی سوبحان ئاغایان لە سنووری سەیدسادق پاککردەوە کە ڕۆژانە هاووڵاتییانی ناوچەکە بۆ مەلەکردن و سەیران ڕووی تێدەکەن.
هەر تەندروست وسەرکەوتووبن نموونەیان هەر زۆربێت 💐💐💐💐
Leave A Reply

Your email address will not be published.