زانستی پزیشکی ٣٠٠٠ساڵ لەمەوبەر لە میسر !

٣٠٠٠ ساڵ لەمەوبەر، لە میسری کۆن، زانستی پزیشکی پێشکەوتووبووە و ئەم دەستکردە دارە باوەڕپێنەکراوە ئەوە دەسەلمێنێت.
لە نزیک شاری لوکسۆر کە یەکێکە لە ناوەندە گرنگەکانی شارستانیەتی میسر، شوێنەوارێکی ناوازە دۆزرایەوە:
کە پەنجەیەکی قاچی دار دروستکراوە ، کە بۆ ژنێکی مۆمیاکراو دروستکراوە. بەڵام ئەمە تەنها شتێکی ئاسایی نییە…
بەڵگەیە لەسەر ئاستی بەرزی زانستی پزیشکی و ئەناتۆمی و جوانکاری کە میسرییە کۆنەکان خاوەنی بوون.
ئەم پەنجە دەستکردە ئەوەندە باش دیزاین کراوە کە نەک تەنها خزمەت بە ئامانجێکی پراکتیکی دەکات- باشترکردنی جووڵە- بەڵکو خزمەتێکی جوانکاریشی کردووە،
بە پاراستنی ڕواڵەت کەرامەتی ئینسانییە .ئەویش بە تەوقە چەرمییەکان بەسترابووەوە، کە لە کاتی ڕۆیشتندا بە پتەویی و ئاسوودەیی دابین دەکرد بۆ مرۆڤەکە.
ئەم دەستکردە لە ئێستادا لە مۆزەخانەی میسر لە قاهیرە نمایشکراوە.
وەرگێڕانی : ئاوات ڕەسوڵ