دەبێ دەست بەجێ مامۆستایانی زیندانیکراو ئازادبکرێن !

مامۆستایان دڵشاد میرانی و عوسمان گوڵپی و مامۆستایانی زیندانیکراو نابێت بەتەنها جێبهێڵین .
پێویستە دەنگی ناڕەزایەتی لەشەقام وگەڕەکەکانەوە ببێتە هێزێکی کاریگەر بۆ هێنانەدی خواستە ڕەواکانی مامۆستاو فەرمانبەران و تەواوی خەڵکی ناڕازی کوردستان هەروەها داوا بکرێت بۆ ئازادکردنی ئەم مامۆستایانە هەرچی زووترە .
مامۆستایانی ناڕازی رایانگەیاند پێنجشەمە خۆپیشاندەن دەکەین بۆ داواکردنی موچوە کە نزیکەی دو مانگە نەدراوە، بەڵام د. هەڤاڵ ئەبوبەکر سەرۆکی لێژنەی ئەمنی سلێمانی بڵاویکردەوە کە ئێستا کاتێکی گونجاو نیە بۆ خۆپیشاندان، ئەم دکتۆرە نایەوێت خەوی ئارامی لێتێکبچێت باکی بەپێنەدانی موچە و هەقدەستەکان نییە چونکە ژیانی هەروەک بەرپرسانی باڵای چەوسێنەر لێواو لێوە لەشادی .
پێویستە خەڵکی شاروشارۆچکەکانی کوردستان پێکەوە بەدەنگ بانگەوازەکەی مامۆستایانی ناڕازی یەوە بچن و پشتیوان وهاودەنگیان بن لەڕۆژی پێنچ شەممە ئەنجامدانی خۆپیشاندان…
ئەم شەوی ڕابردوو دوو لە ڕێکخرانی ناڕەزیەتییە جەماوەرییەکان کەپێکهاتبوون لە (مامۆستا دڵشاد میران، مامۆستا عوسمان گوڵپی )
بەپێی زانیاریەکان ،هەر ئەمڕۆش حەوت مامۆستای دیکە لە ڕێکخەرانی خۆپیشاندانەکەی سبەینێی مووچەخۆران دەستبەسەرکران لەلایەن هێزە ئەمنی یەکانی شاری سلێمانی بە هۆکاری ئەوەی کە بڕیارە لە شاری سلێمانی خۆپیشاندان ئەنجام بدەن، هەر بەپێی زانیاریەکان بێت ئەو مامۆستایانەی دەستبەسەرکراون بریتین لە: نەجمەدین محەمەد، دلاوەر عەلی، زریان عەلی، مونیرە عەبدوڵا، شەهلا عەلی، نور فەریق و محەمەد ڕەسوڵ.
ئەو هێزە ئەمنییانەی کە هەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵی تێکۆشەرانی ناڕازی نیشانیان داوە کە ڕاستەوخۆ ئەم هێزە چەکدارانە بەرگری لە دەسەڵاتی ملهوڕی چەوسێنەرو نایەکسان و دزوکەندەڵکارانی کوردستان دەکەن شەرمەزار بن .
کەدەتاونەوێت چیتر شەرمەزاری خەڵکی کوردستان نەبن لەوە زیاتر ڕیسوا نەبن هەرچی زووترە ئەم تێکۆشەرە ئازادیخوازو ئینسان دۆستانە ئازادبکەن ..
نا بۆ زیندانیکردنی خەڵکی ناڕازی و چالاکوانانی مەدەنی وسیاسی
بەڵێ بۆ ئازادی بێ مەرجی سیاسی
بەڵێ بۆ گەشەدانی هاودەنگی تێکۆشانی جەماوەری بۆ هێنانەدی خواست و داواکارییە ڕەواکانیان
نان کار ئازادی ئیدارەدانی شورایی
شورایی هاوپشتی خەڵکی کوردستان

٢٥/٦/٢٠٢٥