لەبارەی پێشلکردنی ئازادی ڕادەربڕێن لەکوردستان یاداشتێک ئاراستەی نەتەوەیەکگرتوەکان دەکرێت
لەبارەی پێشلکردنی ئازادی ڕادەربڕێن لەکوردستان یاداشتێک ئاراستەی نەتەوەیەکگرتوەکان
دەسەڵاتی کوردستان بەردەوام فشاری خستۆتە سەرهەڵسوڕاوانی سیاسی وچالاکوان وڕۆژنامەنوسانی ئازادیخوازان ویەکسانیخواز وسیکۆلار لەکوردستان،بەردەوام بەهۆی ڕەخنە گرتن وباسکردنی گەندەڵی یەکانی بەرپرسانەوە چالاوانانی سیاسی
وڕۆژنامەنووس خراونەتە بەندیخانەکانی کوردستان،دوور لەیاساکانی مافی مرۆڤ ویاسا سیکۆلارومەدەنی یەکان مامەڵەیان لەگەڵ کراوە.لەدرێژەی چالاکی نووسەران وڕۆژنامەنووسان وئازادیخوازان لەبارەی دەستگیركراوانی هەولێرو دهۆكەوە یاداشتێك ئاڕاستەی نەتەوەیەكگرتوەكان و كونسوڵخانەكانی وڵاتان کردووە١٤-٢-٢٠٢١ بەهۆی ئەوەی کەلە خۆپیشاندانێك لە پارێزگای دهۆك دەیان نوسەرو رۆژنامەنوس و چالاكوان و كەسایەتی جیاجیا لە یاداشتێكدا بۆ نەتەوە یەكگرتوەكان و كونسوڵخانەكانی ئەمریكاو وڵاتانی ئەوروپاو پەرلەمانی عێراق ،ئەم نووسین وبڵاوکردنەوەی ئەم یاداشتە لەدوایی ئەوە هاتوو کە (قسەكانی مەسرور بارزانی)، سەرۆكی حكومەتی هەرێم كە تێیدا دەستگیركراوانی هەولێر و دهۆكی بە “سیخوڕ” ناوبردبون،لەویاداشتەدا هاتوو کە داوادەکەن فشار بخرێتە سەر حکومەتی هەرێم، تا ئهو دهستگیركراوانه ههمو مافێكی بهرگری یاساییان بۆ دهستهبهربكرێت و ئازادبكرێن.
ڕەوشی بواری ئازادی ڕادەربڕین لەکوردستان زۆر خەراپە ،بەردەوام لەکاتی هەبوونی خۆپیشاندان وناڕەزایەتی خەڵک سیاسی وچالاوانان وهەڵسوڕاوانی خۆپیشاندانەکان دەرفرێندرێن وزیندانی دەکرێن ویان تیرۆر دەکرێن.

