جەنگەکانی دەوڵەتانی سەرمایەداری ماڵوێرانی ولەناوبردنی ژیان بەرهەم دەهێنن!
ئاوات ڕەسوڵ
ڕووسیا -ئۆکرانیا
ئیسرائیل -فەلەستین
ئیسرائیل -ئێران
ئەمریکا-ئێران
ئەمانە هەریەکەیان سیستەم ودەسەڵاتیان زۆر دژەئینسانی و دژ بەژینگەیە لەناوەڕۆکدا هیچ جۆرە جیاوازێکیان نییە کە یەکێکیان لەوی تریان مرۆڤ دۆستر وئازادیخوازو عەدالەتخوازترو ژینگە دۆستربێت ئەگەر کۆمەڵگەکەشیان جیاوازی هەبێت لەڕووی گەشەی شارەستانی وپێشکەوتن و دیموکراتخوازتر و ئازادیخوازییەوە ئەوە زیاتر بەهۆی گەشەی ووشیاری هاوڵاتیانەوە کە گەیشتونەتە ئەو قۆناغە نەک هەبوونی سیستەم و دەسەڵاتی زاڵی بەزۆر سەپێندراوەوەیە.
هەر ئەمەشە ئەگەر سەیری کۆمەڵگەکانی هەریەکەیان بکەیت چەندەها ناڕەزایەتی جۆراوجۆری جەماوەری هەیە ودرێژەی هەیە کە فشاری تێکۆشانی هاوپشتی جەماوەرییان ئەوە دەخوازێت کە کۆی جۆری سیستەم ودەسەڵاتی چەوسێنەرونایەکسانی بەرەو گۆڕانکاری بەرن بەڵام ئەوان دێن بۆ داپۆشین و بەلاڕێدا بردنی ئەم جەنگانە ساز دەکەن بەئامانجی دواخستنی شۆڕشی لەناوچوون وگۆڕانکاری سیستەم ودەسەڵاتیان.
دوا دیدگا::
ئەم جۆرە جەنگ و ماڵوێرانی و ئاوارەیی وکۆمەڵکوژیانە درێژەی دەبێ بەڵام ناوە ناوە دەوەستێت بەپێی زاڵبوونی بەرژەوەندی باڵای هەریەکەیان لەئاڵوگۆڕەکانی هێزیاندا .
بە بەردەوامیدان بەجەنگەکان دەوڵەتانی چەوسێنەری سەرمایەداری هێزی بوژانەوەی کاتی وەردەگرێت لەڕوویی ئابووری وسیاسی و پەیوەندییەکانیانەوە بەڵام هەتا کۆتایی ئەم یارییە کوشندەیە جەنگ درێژەی نابێت .
ڕۆشەنی دوا دیدگا :
هەر جۆرە ئاڵوگۆڕێک بێتەکایەوە کە ووشیاری بەرپرسیاری هاوتا نەکرێت دەبێتە شڵەژانی جۆراوجۆر لەکۆمەڵگە.
ئەوەی ئێستا ئێمە ڕوبەڕوویی دەبینەوه بەرهەمی گەشەی وشیاری گشتی کۆمەڵگەیە نەک هەبوونی بوونی ناکۆکی سیاسی دەوڵەتانی باڵا دەست لەهێزی بەزۆر سەپێندراو کۆمەڵگە ئەمەش بۆسەلماندنی شێوازو جۆری تێکۆشانی خەڵکی ناڕازییە کە بەجۆرێک پایەکانی سیستەمی زاڵی سەپێندراوی لەرزاندووە ناچاری ئەوەی کردووە لەپێناوی مانەوەی دا جەنگەکان بخوڵقێنێت هەتا ڕێڕەوی ئاراستەی تێکوشانە جەماوەریەکان بەرەو لێکترازان و وەستان بەرێت بەوەی کە پێیان بڵێت پاراستنی سنوورەکانی نیشتمان زۆر گرنگتروپێویسترە لەداواکاردنی نان و کار وئازادی و عەدالەتخوازی گشتی کۆمەڵایەتی دا .
لەهەمانکاتیشدادەبێ لەوە دڵنییابین ئاڵوگۆڕەکان ئەگەر نەبێتە ئاڵوگۆڕ لەجۆری سیستەم ودەسەڵات پێکەوە لەڕوویی پێداویستی کۆمەڵگەوە هەنگاوندرێت ئەوا دەبێتە ئاڵۆزی وپێکدادانی جیاوازییەکان ئەمەش بەزیانی کۆی ئارامی گشتی کۆمەڵگە دەگۆڕێت واتە بارودۆخەکە دژوارو فەرە چەشنی ئازارو ژان و چێژ لە خۆشی وناخۆشی دا .
هەر کاتێک وشیاری چینایەتی بەمانای پێویستی بوونی ماف گەشەی کرد بۆ هێنانەدی مافەئینسانی یەکان کە بەجۆرێک خۆی ڕێکخراوبکات کە ئازادی و عەدالەتی بەدی بهێنێت ئەو کات بە تێکۆشانی جەماوەری پێکەوەیی ئاڵوگۆڕەکانی سیستەم ودەسەڵات دەبێت پێویستی داواکاری گشتی دەگۆڕدرێن.
لەگەڵ هەموو ئەمانەش پێویستە هیچ کاتێک نەوەستین لەتێکۆشان بۆ ڕووخان و نەمانی سیستەم ودەسەڵاتی چەوسێنەرودزدا لەهاتنەکایەوە هەر جۆرە بارودۆخێکی شڵەژانی دەروونی فەرمانڕەوای دەسەڵاتی چەوسێنەردا سوود وەربگرین کە ڕێڕەوەکانی هەنگاوەکانی ڕووخانی فراوان بکرێت بۆئەوەی هەرچی زووترە بڕوخێ ونەمێنێ .
لەژێر ڕۆشنایی دیدگای ڕۆشەندا پێویسته دژی جەنگی دەوڵەتانی سەرمایەدار بین.
لەهەمانکاتیشدا بەئاگابین لەدۆخی شڵەژانی سیستەم ودەسەڵاتی چەوسێنەری بەزۆر سەپێندراو ونایەکسان . کە هەر دەرفەتێک هاتەکایەوە بۆ تێکۆشانی جەماوەری کە هەنگاوەکانی ڕووخان ئاسانترو خێراتر بکات .
نابۆ جەنگ وئاوارەیی بکرێتە تێکۆشان کە کار لەسەر هەروەزکاری وبەهانەوەچوونی یەکتری و هەماهەنگکاری وپێکەوە کاری کۆمەڵکاری هاوتایی بکرێت ئەمەش لەپێناوی گەشەدانی پەیوەندییەجەماوەرییەکان وەکو پێداویستێکی ڕۆژانە کە کۆمەڵگە لەگەڵی ئیدارەبدرێت .
واتە هانی خەڵک بدرێت وەک فەرهەنگی ڕۆژانە وکەلتوری شێوەی ژیان ببێتە هاوبەشی جۆری ئیدارەدان بەپێی گفتوگۆی پێکەوەی کۆمەڵگە ئاراستەی داهاتووی بکرێت.
لەهەر دەرفەتێکدا بتوانن شوراکانیان کۆمەڵگە بەڕێوەبەرن.
بەمەش هەنگاو بەهەنگاو جیاوازییەکانی بیرکردنەوە لەجیاتی پێکدادان وشەڕ دەبێتە هێزی گەشەدانی ئازادی وژیانێکی نوێتری باشتر.
لەهەمانکاتیشدا هاودەنگی خەڵکی ناڕازی گەشەپێبدەین بۆگۆڕانی سیستەم ودەسەڵاتی ملهوڕی چەوسێنەرودز لەپێناوی هێانەدی ژیانێکی ئازاد و بەرابەروباشتردا.
