(پیرۆز بێت ڕۆژی 1/6ڕۆژی جیهانی مناڵان )

مامۆستا کەیهان
ڕۆژی جیهانی منداڵان
ڕۆژێکی جیھانییە کە دەکەوێتە یەکی حوزەیرانی هەموو ساڵێك و تایبەتە بە توێژی مناڵان لە زۆربەی وڵاتانی جیھان یادی دەکرێتەوە بەشێوەی جیاواز و ڕۆژی جیاوازیش، لە ساڵی ١٩٢٥ لە کۆنفڕاسێکی جیھانیی بۆ پاراستنی مافی منداڵان کرا و ڕۆژی ١ی حوزێرانی کردە ڕۆژی منداڵان، بەفەرمیش لەساڵی ١٩٥٠ ەوە لە زۆربەی وڵاتانی جیھان ڕۆژی ١ی حوزەیران کرا بە ڕۆژی جیھانیی منداڵان…
ده‌روونی هه‌ر یه‌كێك له ئێمه به‌نده به هه‌ڵسوكه‌وتی كۆمه‌ڵگه‌و خێزان له مناڵیدا مناڵ سه‌رمایه‌كی پاك و پیرۆزه له په‌یدابوونی ژیانه‌وه مناڵ وه‌ك په‌ڕاوێكی سپیه به ده‌ستمان له‌گه‌ڵ قه‌ڵه‌مێك ئیتر به ده‌ست ئێمه‌یه چی له‌و په‌ڕاوه ده‌نووسین .
ئه‌گه‌ر مناڵ ئاسایشی بۆ دابین نه‌كرێت له ناو خێزان و كۆمه‌ڵگه ئه‌وا كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی پڕ له توندوتیژی و ڕق به‌رهه‌م دێت ئه‌گه‌ر مناڵ هۆشیاری و په‌روه‌رده‌یه‌كی جوان نه‌كرێت لات سه‌یر نه‌بێت له داهاتوو خۆمان خانه‌ی بێ سه‌رپه‌رشتان ببینینه‌وه .
بۆیه پێویسته له‌سه‌رمان وه‌ك دایك و باوكێكی دڵسۆز و ژیر بین له‌گه‌ڵ هه‌موو مناڵێك پێویسته پارێزگاری له مافه‌كانیان بكه‌ین وه‌ك مافی خوێندن و فێركردن و هۆشیاری ته‌ندورستی و ده‌روونی بۆ ئه‌وه‌ی له گه‌وره‌بووندا ببن به شانازیه‌كی گه‌وره بۆ خێزان و كۆمه‌ڵگه.

