دادوەرێک و کوژرا لە ئێران !
ئەڵتەرناتیڤی شورایی / ئێران
دادوەرەکانی ڕژێمی ئیسلامی ئێران بەردەوام لایەنگری سەرکوت وچەوسانەوەبوون هەربۆیە لەلایەن خەڵکەوە بەر نەفرەت کەوتوون لە هەر دەرفەتێکدا کەبۆ خەڵکی ناڕازی گونجاوبێت دەستی خۆی لێ وەشاندوون .
بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئیحسان باقری، دادوەری دادگای تاوانەکانی شیراز دوای ئەوەی لەلایەن دوو کەسەوە هێرشکرایە سەری کوژرا.

ئەمڕۆ سێشەممە 27ی ئایاری 2025، ئاژانسی ئێران ئینتەرناشناڵ بڵاویکردەوە، ئیحسان باقری، بەرپرسی لقی 102 دادگای باڵای رژێمی ئێران بووە لە شیراز لەلایەن دوو کەسی نەناسراوەوە هێرش کراوەتە سەری کوژراوە.
سەدروڵڵا رەجایی نەساب، بەرپرسی دەسەڵاتی دادوەری لە پارێزگای فارس، هێرشەکەی بە “کردەوەی تیرۆریستی” ناوبرد، ئاماژەی بەوەشکرد، “دوو کەس ڕێگەی دادوەرەکەیان گرتووە و بە چەقۆ تیرۆریان کردووە”.
ئیحسان باقری تەمەنی ٣٨ ساڵ بووە و لە ساڵی ٢٠١١ وەک فێرخوازێک پەیوەندی بە دەزگای دادوەرییەوە کردووە، دواتر لە شاری دێنا کاری کردووە، پاشان دواتر لە تشرینی دووەمی ٢٠١٧ تا مانگی ئایاری ٢٠٢٥، وەک لێکۆڵەر لە داواکاری گشتی شیراز کاری کردووە.
غوڵام حسێن موحسینی، سەرۆکی دەزگای دادوەری لە لێدوانێکدا لەسەر رووداوەکە، فەرمانی بە بەرپرسانی دادوەری لە پارێزگای فارس کرد کە “بەدواداچوون بۆ هەموو لایەنەکانی دۆسیەکە بکەن و بە زووترین کات تاوانباران دەستگیربکەن و لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکەن”.