نابۆ ڕێککەوتنە نهێنی یەکان لەگەڵ دەوڵەتانی ناوچەکە! هەڵوێستمان سەبارەت بەپرۆسەی ئاشتی لە تورکیا


تایبەت بەڕێککەوتن و ئاشتی لەنێوان دەوڵەتی فاشیزمی تورکیا و پارتی کرێکارانی کوردستان ئێمە سەرنجی خۆمان بەم جۆرە دەخەینە ڕوو. ئێمە چەندین ساڵ لەمەوبەر باسی گرینگی وبەیاخی خەباتی هاودەنگی مەدەنی و بزوتنەوەی کرێکاری وخەڵکی ناڕازییمان کردووە بانگەوازمان کردووە کە پێویسته ئەم جۆرە تێکۆشانە چینایەتی وجەماوەریانە لەناوکۆمەڵگەدا گەشەی پێبدرێت وپشتیوانی لێ بکرێت ئەمەش بۆئەوەی ڕاستەوخۆ ببێتە ڕێگایەکی دروست لەفشارخستنە سەر دەسەڵاتی ملهوڕی چەوسێنەر چ بە چاکسازی ڕاستەوخۆ یان بە ئاڵوگۆڕی شۆڕشگێڕانەی جەماوەرییانە کە دەبێت هۆکارێک بۆهێنانەدی ژیانێکی باشتر لەکۆمەڵگەدا .
هەربۆیە هەر حیزب و ڕێکخراوێک باس لە ئاشتی و هەنگاوی مەدەنی دەکات دەسخۆشی لێ دەکەین وپشتیوانی لێ دەکەین بەڵام هیچ هەنگاوێکی ئاشتی و مەدەنی ناکرێت و هەڵەیەکی کوشندەیە کە پەرتە پۆش بکرێت و بڕیارنامەکانی بشاردرێتەوە .
هەر ڕەوت وڕێکخراوێکی سیاسی کە هەنگاوەکانی ئاشتی وڕێککەوتنەکانی ژێربەژێر لەگەڵ لایەنێکی دەسەڵاتداری چەوسێنەرو دژی ئینسانی ئەنجامدا جێگەی گومان وئیهانەکردنێتی دەبێت ڕاستەوخۆ مەحکوم بکرێت . دوایی لێبکرێت ئەو بڕیارنامەیە ئاشکرا بکرێت . پێش ئەوەی زیندانی بکرێ دڵسۆزانی هاندەدا کە خۆیان بسوتێن وبکوژن وبڵێن بژی سەرۆک، هەر کەس و ڕێکخراوێک ڕەخنە ئاراستە بکردانایە پێیان ڕاگەیاندبانایە کە ئەو جۆرە هاندانە دژەئینسانی و دژە ئازادییە و کردەوەیەکی تیرۆریستانەیە ڕاستەوخۆ پێیان دەگوت نا ئەوەی ئێوە پێمان دەڵێن خەزمەتی تورکیا دەکات .
ئێمە سەرۆکی خۆمان خۆش دەوێت بۆیە خۆی بۆ دەسووتێنین !! لەناوزیندانیش بەڕێز ئۆج ئالان ڕادەگەیەنێ کە پێویسته پارتی کرێکارانی کوردستان هەڵبوەشێت و چەکدابنێت ،سەیر لەوەدایە بەبێ ئەوەی یەک هەنگاوی ئاشتیخوازانە و مەدەنیانە لەلایەن دەوڵەتی تورکیان بندرێت ڕێک پەکەکە کۆنگرەی ١٢ی دەبەستێت بڕیاری هەڵوەشاندن و چەکدانانی دەدات . کێشە لەچەکدانان و هەڵوەشاندنەوەی پەکەکەدانییە بەڵام کێشە لەشاردنەوەی جۆری ڕێکەوتنەکەدایە و بەبێ ئەوەی یەک هەنگاوی ئاشتیخوازانە و بەرقەرارکردنی ئازادی ڕادەربڕین و ئازادکردنی زیندانیانی سیاسی بدرێت . ئەم پرۆسەیان ناو ناوە پرۆسەی ئاشتی بۆچارەسەرکردنی کێشەی کورد لەتورکیا بەڵام ئەمە چارەسەری کێشەی کوردنییە بەم جۆرەش چارەسەر ناکرێت .
کارە کوشندەکە زیاتر ئەوەیە ، بۆمانەوەی سیستەم ودەسەڵاتی فاشیزمە لەتورکیادا. مێژووی مرۆڤایەتی ئەوەی سەلماندووە کە هەرگیز لەکۆمەڵگەیەکدا ئاشتی وئازادی ومافی مرۆڤ بەدی نایە کە جۆری سیستەم و دەسەڵاتی کۆمەڵگەکەی بەجۆرێک چەوسێنەربێ کە سەرجەم هەنگاوە دژەئینسانییەکانی فاشیزمانە بێ ،ڕۆژ لەدوایی ڕۆژ سەرکوت وچەوسانەوە و قەیران و کێشە چینایەتی وئابوورییەکان و هەڵاوسانەکان بەرزبێتەوە کەببێتە ئەنجامی تەشەنەی زیاتری بێکاری وهەژاری وئاوارەیی زیاتر .
کام بیرمەندە ئابووری ناسەیە کە نەتوانێت درک بە قەیران و کێشەگەورەکانی چینایەتی یەکانی کۆمەڵگەکەی بکات و خەباتی ڕەوایی بزوتنەوەی کرێکاری بەکەم بزانێت ،بەبێ ئەوەی بگەڕێتەوە بۆ هاودەنگی ئەم بزوتنەوە جەماوەرییە هەقخوازانەی کرێکاران بچێت بەئارەزوویی سەرۆک وبەرپرسانی باڵایی ڕاستڕەوی دژەئینسانی کۆمەڵگە بانگەوازێک بدات بەگوێی کۆمەڵگەیەکدا بدا لەپێناو مانەوەی هەمان جۆرسیستەم ودەسەڵاتی ملهوڕی چەوسێنەری چەندەهاساڵەدا کە زۆرێنەی خەڵکەکەی باجی مانەوەی ئەو جۆرە سیستەم ودەسەڵاتەی داوە ڕۆژ دوایی ڕۆژ زیاتر دەرون وجەستەیان زیاتر لەناو دەچێت. هەرگیز کێشەی نەتەوەی بەم جۆرە هەنگاوانە چارەسەر نابێ لەکاتێکدا هیچ ڕێگەیەک نەبێ بۆ هەناسەدانی ئازادانەی مرۆڤەکانی کۆمەڵگە و لایەنی دەسەڵات هیچ جۆرە هەنگاوێکی کرداری یاسایی نەنێت . ئاخر کۆمەڵگە ناگۆڕدرێت تەنها بە ڕووپۆشکردن هەمان جۆر سیستەم و باسکردنی ڕیفۆرم وچاکسازێک کە تەنها بۆ درێژکردنەوە ومانەوەی هەمان جۆر لەسیستەم ودەسەڵات بێ.
ڕێگە دروستە ئینسانی یەکە گەشەدانی هاودەنگی وهاوپشتی بزوتنەوەی کرێکاری وجەماوەری خەڵکی ناڕازییە کە ڕاستگۆیانە دڵییان بۆ هێنانەدی ئازادی وبەرابەری وژیانێکی باشتر لێدەدات.
ئەگەر دەتانەوێت کۆمەڵگە بەرەو شارەستانیەت و ئاوەدانی لەپێشکەوتنی ئینسانی و گەشەی ئازادی و بەرابەری و ئاسوودەیی بەدی بێت باشترو دروستر ئەوەیە هەرچی زووتره پشتیوانی و هاودەنگی خەڵکی ناڕازی کرێکارو جەماوەری هەقخوازانەی ئازادیخوازویەکسانیخوازبین .



هاوپشتیی خەڵکی کوردستان
٢١/٥/٢٠٢٥