کوشتنی ژن بەهۆی ناموسەوە لەدونیای ئەمڕۆدا
کوشتنی ژن بەهۆی ناموسەوە لەدونیای ئەمڕۆدا
فەریدە
لەم سەردەمەدا ڕێژەی کوشتن یان خۆکوژی ژنان لە وڵاتی ئێران بەگشتی وکوردستان بەتایبەتی زۆر زۆر پەرەی ساندووە،بەهۆی ئەوە ی کە لەکۆمەڵگایەکی بە کەلتوروسونەت وبیروباوەڕێکی کۆنەوە گیری خواردووە،زۆر زۆر ژیانی لەسەر ژنان سەخت کردووە،بۆنموونە لەشارەکانی وەکو(خوزستان وبلوجستان وکوردستان وئیلام ) بەشێوەیەک کە لەشارەبچوکەکان وگوندەکان خۆکوژی وکوشتنی ژنان وەکو نەخۆشی بڵاوبۆتەوە کەتەواوی کۆمەڵگای گرتۆتەوە،کوشتنی ژنان بەهۆی ناموسەوە ئامارێکی زۆرلەسەرەوەی هەیە بەتایبەت لە سه ساڵی ڕابردوو،توێژینەوەیەک( له کۆڵێنەوەیەک) لەزانکۆیەکی ئێران کراوە،کەساڵانە ٣٧٠کەس هەتا ٤٥٠ که س بەهۆی ناموسەوە دەکوژرێت.
ژنان لەدونیای ئەمڕۆ لەوڵاتانی پێشکەوتوودا بەجۆرێک دەژین کە له نیوان ژن وپیاو هێچ جیاوازی نییە، لەبەرامبەر پیاودا واتە مافی خۆی هەیە وەک ئینسان بەهەمان جۆری کەپیاومافی خۆی هەیە.بەڵام ئەوەی کەدژە ژن بوو وەک یاسا لەتەواوی وڵاتەپێشکەوتووەکاندا نەماوەوئێستا،ڕێزلەمافی ژن دەگرن وەک مافی مرۆڤێک. تەندوتیژی وچەوسانەوە وکوشتنی ژن لەتەواوی دونیا میژووێکی دوور و دریژی هەیە.بەدرێژایی مێژوو چەندەها ڕێکخراو هەبووە،وەکو ناڕەازیەتی وتێکۆشان بۆدژایەتی چەوسانەوەی ژنان وکوشتنی ژنان کۆتایی بهێنن ئازادی بۆژن بەدی بهێنن.
بەبڕوای من ئەوەی کە یاسایەک هەیە دژی ژن بەسوودی کێ یە؟ ئایا پیاو کە دژایەتی ژن بکات یان ژن بەکەم سەیر بکات چەندێک سوودی بۆ پیاوهەیە ،ئەم بێ مافی وچەوسانەوەوبەکارهێنانی توندوتیژی بەرامبەر بەژن وکوشتنی ژن لەبەرژەوەندی پیاودانییە بەڵکوزیاتر لەبەرژەوەندی دەسەڵاتدایە چونکە ڕیشەی لەنێوان سوودوبەرژەوەندی حکومەت وهێزی سەرمایەدارەوە ومەزهەبگەراکانە،ئەوانەی کەدژ بەژن تێکۆشان وچالاکی دەکەن.لەهەرشوێنێک سیستەمی سەرمایەداری بەهێز دەبیندرێت کەزۆربەی کۆمەڵگاکەی بەتایبەت لەچینی کرێکار و ژن دا هەموویان لەژێر دەسەڵاتی حکومەتی حاکمە ولەژێر دەسەڵاتی شێخ ومەلایە هەیە،وە هەر شتێک لەم کۆمەڵگایە بەدژی بەرژەوەندی یەکانی شێخ ومەلا بێت یان بەدژی بەرژەوەندی حکومەتی ئیسلامی بێت درەنگ یان زوو سەرکوتی دەکەن و لەناوی دەبەن.
لەکۆمەڵگای ئێران بەوجۆرە سەیری ژن دەکرێت که ژن به نیمه(نیوە) شاراوە کومەڵگایەدەبینن، کەمتر لەپیاو دەژمێردرێت لەکۆمەڵگادا واتە بەپلەدوو ئەژماردەکرێت ،بەبۆچوونی دژایه تی به ژن، ژن مافی خۆی پیشان دان و ئازادی بەیان وڕاگەیاندنی هه ستی خۆی نییه، یەک پیاوو بەرامبەر به دوو ژن به حساب دێت .
لەدادگاکاندا لەشاهیدیدان ، شاهیدی دوو ژن بەیەک شاهیدی دەژمێر درێت،لەڕووی مافی میراتەوە وەک پیاو نییە بەدوو ژن ئەوجا وەک مافی پیاوێک دەبێت،لەدادگا مافی سەرپەرشتی مناڵی پێنادەن،مافی بوونی قازی وبوونە حاکم بەژن نادەن،هەمووی ئەمانە بەدژی ژنە، و بەرژەوەندی کۆماری ئیسلامی یە،ئەم مەسەلە ئەگەر وەکو ئینسانێک، تێکۆشان بکەین بۆ بەرەوپێشکەوتنی کۆمەڵگا ،هیچ پیاوێک نابێت وا بیربکاتەوە کە به ختەوه ری پیاودا ئه وەیە ژن لەژێر دەسەڵاتی پیاوو بێت.
لەبەرئەوەی ژن پایەی ئەساسی کۆمەڵگایە بۆ پەروەردە کردنی منداڵ و بەرەوپێشچوونی کۆمەڵگا، ئەگەر ژنێک خوێندەواربێت بتوانێت بیربکاتەوە ، ده توانێت بەباشی منداڵانی خۆی پەروەردەبکات و نسله کی (بەشێکی) ووشیار و سوودمەند ته سلیمی کومه ڵگا بکات.بەڵام ئەگەر ژنێک بێ سەواد ونەخوێندەواربێت ومافی پێشل بکرێت وسەرکوت بکرێت ومافی جل لەبەرکردنی خۆشی نەبێت ،هەقی قسەکردنی بەدڵی خۆی نەبێت ئەمانە ژن وەک کۆیلە سەیر دەکەن منداڵەکانیش هەروەک خۆی ژێر دەستە دەبێت.ئەمانە بەزۆرلەکۆمەڵگای ئێران و کوردستان کراوە.
ئازادی ئەوەیە کەڕێز لەژن لەهەست و وەکو مرۆڤ لێ بگیرێت ومافی پارێزراوبێت .ژن بتوانێت بێتە نوێنەرو بەڕێوەبەر و هەر وه کو پیاو، نوێنەری ژن بێت لەپەرلەمان و ده سگاکانی حکومەتی دا. ژن بۆئەوە تەنها دروست نەبووە کەتەنها مناڵ بێنێتە کایەوە یان خۆشی بەپیاوبدات.
ژن ناموسی هیچ کەس نییە .ئەگەر لەکۆمەڵگایەکدا ئازادی ویەکسانی هەبێت کەس ناتوانێت بڵێت ژن موڵکی منە،ناموسی منە،ئەگەر ژنێک خۆشەویستی کرد کەس ناتوانێت بیکوژێت.کوشتنی ژن بەرانبەر بە کوشنتی هەست وسۆزی ئینسانی یە له کۆمەڵگادا.ژن وه کو دایکە نیشانی دەدات بەمناڵی خوی کە خۆشەویستی واتایی چییە .کاتێک ژنێک نەتوانی لەگەڵ پیاوێک بژی کەخۆشی دەوێت .چۆن دەتوانێت بەکچەکەی بڵێت خۆشەویستی چییە ،ڕێزگرتن لەپیاوچی یە وخۆشەویستی چۆنەو سوودی چییە. بەخۆشەویستی مناڵ گەورەبکات.
لەکۆمەڵگای ئێراندا توندوتیژی گەشەی کردووە و ژن دەچەوسێتەوە وبێ ماف دەکرێت،بەهۆی ئەوەی کە کۆماری ئیسلامی لەگەڵ هەرشتێکدا کەدژایەتی سیستەمی ئیسلامی بکات وسەرکوتی دەکات.
ژن هەر چالاکێک بکات کە وەکو نیوەی کۆمەڵگای ئێران ڕۆڵی کاریگەری هەبێت کەداوایی ماف وئازادی یەکانی بکات ،بەدڵنیایی خەتەرە بۆسەر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران چونکە لەهەرهەنگاوێکی تێکۆشان وچالاکی ژناندا دەبێت بەپێچەوانەی یاساکانی کۆماری ئیسلامی هەنگاوبنێت ئەوکات ژنانی چالاکوانی ڕادیکاڵیش سەرکوت دەکرێن ودەخرێنە زیندانەکانەوەوبەشێکیشیان لەسێدارەدەدرێن.
بەردەوام ژن پێش قەدەم بووە لەتێکۆشان بۆ به دەست هێنانەی ژیانێکی باشتر ،ئەگەر بمانەوێت مناڵانێکی سەرکەوتوو لەژیان پەروەردە بکەین دەبێت تێکۆشین بو به دەستهینانی کۆمەڵگایەکی ئازاد وبەرابەر ، لەپێشەوە دەبێت مافی ژن وەک مافی مرۆڤ بپارێزین وڕێز لەژن بگرین.
بەداخەوە لە کۆمەڵگای کوردستاندا کوشتنی ژن بەهۆی ناموسپەرستێ وە شتێکی تازە نییە، لەدەورانی باب وباپیرانمانەوە ژن هەمیشە ژێر دەستەبووە بەڵام ئەمڕۆ ناتوانێت ژن وەکو ڕابردوو بێت، لەم سەردەمه دا ته واوی دونیا به هوی دنیای مجازیه وه، وه کو وەتس ئەپ وتلیگرام وفەیسبوکەوە هەموو پێکەوەگرێداوە هەر خەبەرێک ڕوودەدات بڵاودەبێتەوە،بەراستی ناخۆشە وشەرم دەکەم کەمن وەکوژنێک باوک وبراکەم کەسێکم بۆ هەڵژێرن بۆهاوسەرگیری.
لەکومەڵگای کوردستانی ئێران زۆر لەکچانی ژێر بیست ٢٠ ساڵە بەهۆی ئەوەی کەکوڕێکی خۆش ویستووە کوشتووە،،حکومەتی ئیسلامی خۆی هاوکاری ئەوە دەکات کەدژایەتی مافی ژن گەشەی پێبدرێت وژن بکوژرێت،ئەمەش بەهۆی گیرۆدەبوونی کۆمەڵگا بەکەلتوروفەرهەنگی کۆنەپەرستانەی دژە ژنەوەیە.زۆر بەی کچەکان کاتێک ئاشکرا دەبێت خۆشەویستان لەگەڵ کوڕێک له ترسی باوک و برا و کومه لگا زۆرجار کچەکان پەنابۆ خۆکشتن دەبەن .هه مومان ئەرکمانە کە کاربکەین بۆگۆڕانی ئەوکەلتور و فەرهەنگە دواکەوتووە دژەئینسانی یە بۆئەوەی کۆمەڵگایەکی مەدەنی وپێشکەوتوو شارەستانی بنیادبنێین.