سەرنج و لێکدانەوەیەک سەبارەت بە گڤتوگۆی گرنگی مێژووی ١ی ئایارو بزوتنەوەی کرێکاریی

0

تاهیر حاجی حەسەن 

بەهیوام،پێش ئەوەی لایکێکی سەرپێیانە بکەیت،هەوڵ بدەیت گوێ بیستی کۆی ئەم وتوێژە بەنرخە بن و دو کاتژمێری ساتی خۆتانی بۆ تەرخان بکەن. چونکە ئەم وتوێژە لەتوانایدایە زۆر ڕونکردنەوەی بەسودمان پێ بگەیەنێت هەم لەڕوی مێژووی وە هەم لەڕوی ئێستاییمانەوه لەسەر زۆر بابەت کە تایبەتە بەکۆی ژیانی زۆرینەکەمانەوە. لەگەڵ ڕێزو حورمەتمدا.
دەست و ئاگایتان خۆش هەر سێ هاوڕێ،بەورد بینیەکی زۆر باشەوە،شرۆڤەی بەهاو پێگەی ڕۆژی 1 ی ئایار،ڕۆژی هاتنەمەیدانی شۆڕشگێڕانەی چینی کرێکار،دژ بەکۆی سیستەمی سەرمایەداری و شێوازی بەرهەمهێنانەکەی و هەر لەگەڵیشیدا،خستنەڕوی شێوازی بەرهەمهێنانی سۆسیالیستیتان کردوە،بێگومان،لای زۆرینەکە،کە هەردەم لەنێو فەرهەنگ و پەروەردەی دنیای چینەچەوسێنەرە باڵادەستەکاندا،بانگەشەی ئەوە دەکرێت،کە کۆمەڵگەکان،بەپێی دابەش بوی ئاینەکان و مەزهەب و نەتەوەکان ڕەنگ ڕێژ کراون و جوگرافیاکان بەپێی هەر کۆمەڵگەیەک،ڕەنگڕێژی ژیان و کەرامەتی کۆمەڵگەکان دەکەن،بێ ئەوەی بۆ چرکەیەکیش بەلای بونی جیاوازیە چینایەتیەکاندا بڕۆن.
چونکە کۆی دەوڵەتداران و سیستەمە چەوسێنەرە دڕندەکانیان باش دەزانن بڤە گەورەکە لەدژیان لەکوێدایە،بۆیەشە،هیچکات باسی جیاوازی چینایەتی ناکەن و هەمیشە تەنها باسی برایەتی و نەتەوەو نیشتیمان و دین و مەزهەب هی هەموانەو پێویستە هەموان پشتگیری لێ بکەین،لێرەوەیە،جێخستنی تەپوتۆزێکی زۆر گەورە بەسەر ئاگایی چینایەتی زۆرینەکەدا،کە چ کاریگەریەکی نەرێنی لەسەر پێگەی زۆرینەکە دادەنێت،بێگومان، بەئاگا هاتنەوەی زۆرینەکەو دەست بردن بۆ خۆ ڕێکخراوبونی هێزو توانای چینایەتی،هەروا کارێکی میکانیکیانە نیە،تا ئەوەی گروپێک یان چەند کەسێک بتوانێت پێی هەستێت،هێندەی ئەوەی هەلومەرجە واقعیەکانی نێو ژیانی زۆرینەکە بەشمەینەتەکە لەتوانیدا دەبێت،کەشی شۆڕشگێڕانە بەپێوانەی خەباتی دەیان ساڵەی حزبێکی شۆڕشگێڕیش لەماوەیەکی کەمدا لەنێو ئاگای زۆرینەکەدا بەرجەستە بکات،لەگەڵ ئەوەیشدا،هەمیشە،زۆرینەکە پێویستی بە حزبی پێشڕەوی خۆی هەیە،هەروەک چۆن هیچ بەرەیەکی بۆرژوازی و وردەبۆرژواو کۆی بەرە ئاینی و مەزهەبی و قەومیەکان بێ حزب بونیان نیە،ئەوا بۆ چینی کرێکارو کۆی زەحمەتکێشانیش حزبی پێشڕەوی خۆیان گرنگی تایبەتی خۆی دەبێت.
چونکە ئەوان،باش دەزانن،خودی دەوڵەت و سیستەمی سەرمایەداریش،بەبێ توێژو پارێزەرێکی سەرکوتکاری دڕندەی جۆراوجۆر،هیچکات ناتوانن درێژە بەمانەوەی شێوازی بەرهەمهێنانە قازانج پەرست و چەوسێنەرەکەیان بدەن،بەڵام لەولایشەوە،هەردەم ئیش لەسەر ئەو خاڵە دەکەن،کە دنیای سەردەم دنیای حزبایەتی و دنیای سیاسەت کردن نیە،هێندەی ئەوەی سەرمایەو بازاڕ خۆیان،خۆیان ڕێک دەخەن و دنیای میلیتاری وەلا دەنێن،ئابەم درۆ گەورانە،وا لەزۆرینەکە دەکەن،ئیتر دنیای حزبایەتی هیچ واقعیەتێکی نەماوە،تا ئەوەی زۆرینەکە هەمیشە بەتلیاکی ئاینی و ناسیۆنالیستی و پچڕ پچڕاوی سەرخۆش بهێڵرێنەوەو لەڕێی کارو جەنگ و ئاشتیە درۆینەکانیانەوە،بەکارمان بهێنن،بۆ ئەوەی ئەوان و دەوڵەتدارو یاساو ڕێسا ئاسمانی و زەوینیەکان هەردەم لەپشتیان بێت و تەواوی ژیانیان لەخۆش گوزەرانی و فەراهەم کردنی کۆی پێداویستیەکانیاندا بێت،تا ئەوکاتەی زیندون. دەست خۆشی دوبارەتان لێ دەکەم،بەرزو بەڕێز بێت ڕژۆی 1 ی ئایاری چینی هەمیشە شۆڕشگێڕی کرێکاری پێشڕەو.
هاوڕێیان بفەرموون بە لینکی گفتوگۆیەکە لە کەناڵی ئەڵتەرناتیڤی شورایی ئەنجامدراوە سەبارەت بە 
گرنگی مێژوویی ١ی ئایار و بزوتنەوەی کرێکاریی 
لەلایەن هاوڕێیان 
ئەکرەم نادر خەباتکاری کرێکاری و کۆمۆنیستی
ستار حمە علی ناسراو بەستاری چیمەنتۆ هەڵسوڕاوی کرێکاری و سۆسیالیستی
پێشکەشکاری بەرنامە ئاوات ڕەسوڵ
بفەرموون بە لینکی گفتوگۆیەکە
https://www.youtube.com/watch?v=BcehIO7dpr8
Leave A Reply

Your email address will not be published.