دەبێت کۆتایی بە وەهمەکانی هەڵبژاردن و چاکسازیخوازەکان بهێنین بەهاوپشتی تێکۆشان ژیانێکی باشتر بۆ کرێکاران بەدی بێت!

– سەرمایەدارەکان و دەوڵەتەکەیان، ئەوە شەڕی چینایەتییە.
وە شەڕ شەڕە. هیچ ڕەحمێک بە کرێکاران، بێکاران، خانەنشینەکان، کۆچبەران ناکرێ…
وە ڕکابەریی نێوان ئیمپریالیستەکانیش هۆکاری شەڕەکانی ئەمڕۆ و سبەینێیە.
دەنگدان و قسەی پەرلەمان، ئارنۆڵت و بۆلۆرێس و نەهەنگ و مشەخۆرەکانی تر، گرنگی پێنادەن.
ئەوان ملیارەهاکان، بانکەکان، میدیاکان…و دەوڵەتەکان، چەپ یان ڕاست، لە خزمەتیاندایە.
تەنیا ڕاپەڕینی بەرفراوانی کرێکاران و مانگرتنی بەربڵاو ناچاریان دەکات پاشەکشە بکەن ئەگەر ترسیان لەدەستدانی هەموو شتێک هەبێت.
ئەمە ئەو بیرۆکەیە کە پێویستە دووبارە بخرێتەوە ناو جیهانی کارەوە، دژی سیاسەتمەدارانی قسەخۆش و بیری پیشەیی.
و بۆ ئەمەش دەبێت بەرەنگاریی هەموو ئەو وەهمانە ببینەوە کە هۆشیاری چینایەتی لاواز بووە و خەریکە لاوازی دەکات، پێویستە پەیوەندیمان بە بیرۆکەی کۆمۆنیستی ئینتەرناسیۆنالیستی بە ڕوونی دووپات کراوەوە و دیدگاکانی ڕووخاندنی بۆرژوازی و سیستەمەکەیەوە ببەستینەوە کە کارەسات و ترسناکی زیاتری لێنەکەوێتەوە.
پێویستە بزوتنەوەیەکی جەماوەری کرێکاری، کۆمۆنیستی، ئینتەرناسیۆنالیستی و شۆڕشگێڕ بنیات بنێین.