هێزێکی چەکداری یەکێتی لە ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی دەدەن لەشاری سلێمانی
ئەڵتەرناتیڤی شورایی/ سلێمانی
ئەمڕۆ ڕۆژی شەممە ٢٦/٤/٢٠٢٥ لەناو شاری سلێمانی شەڕ لەنێوان چەکدارانی یەکێتی دروستبووە ،بە گوێرەی زانیارییەکان شەڕەکە لەنێوان هێزێکی ئاسائیشی یەکێتی و پاسەوانەکانی ئەندامێکی سەرکردایەتی ڕوویداوە لەئەنجامدا لەلایەن هێزەکانی ئاسائیشەوە لەو ئەندامە سەرکردایەتییە دراوە .

بەپێی هەواڵی زانیارییەکان ئەو ئەندامی سەرکردایەتییە ناوی زیاد جەبارە هەروەها
هۆکاری لێدان لە زیاد جەبار ئاشکرا بووە کە پاسەوانانی زیاد جەبار ی ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی و هێزێکی ئۆپەراسیۆنی سلێمانی کەسەربە ئاسائیشی سلێمانین دەبێت بە شەڕیان و بە شەق بەردەبنە گیانی یەکتر و لە زیاد جەباری ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی دەدرێت شەڕەکە لەسەر دەنگی فەڕاڕەی ئۆتۆمبێڵەکانی هێزەکەی ئۆپەراسیۆن بووە. زیاد جەبار لە کاتی لێدوان بۆ میدیاکاران دەنگی فەرارەی ئۆتۆمبێڵەکانی هێزەکانی ئۆپەراسیۆن دێت، پاسەوانەکانی زیاد جەباریش پێیان دەڵێن ئەو فەڕاڕەکە بکوژێنننەوە و دەنگی زۆر دێت، لەسەر ئەوە دەبێتە شەڕ.
ئەمەش ڤیدۆی ڕووداوەکەیە